لیۆنێل مێسی-ی ئەرجەنتینی، بەڵێن بە هاندەرانی پاریس سان جێرمان دەدات هەوڵ بۆ بەدەستهێنانی خواستەكانیان بدات.
مێسی سەركەوتوو بوو لە ڕابەرایەتیكردنی ئەرجەنتین بۆ ئەوەی بگاتە مۆندیالی 2022ی قەتەر.
مێسی پێگەكانی خۆیەوە لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان نووسیویەتی، “ساڵێكی خۆشم لەگەڵ هەڵبژاردەی ئەرجەنتین بەسەربرد و توانیشمان بگەینە مۆندیال” ئێستا سەرنجەكانمان دەخەینە سەر بەرەوپێشبردنی ئاستی یانەی پاریس سان جێرمان و هەوڵ بۆ بەدەستهێنانی ئامانجەكانی دەدەین”.
لەوكاتەوەی مێسی پەیوەندی بە پاریس سان جێرمانەوە كردووە، تا ئێستا هیچ گۆڵێكی لەخولی فەرەنسا نەكردووە و لە چامپیۆنز لیگیش خاوەنی سێ گۆڵە.