كەسێك بەتۆمەتی فێڵكردن لە هاوڵاتییان دەستگیركرا

تۆمەتبارە دەستگیركراوەكە

پۆلیسی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، كەسێكیان دەستگیركردووە بەتۆمەتی فێڵكردن لە ‏هاوڵاتییان لەڕێگەی فرۆشتنی مۆبایلەوە.‏

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، دوای ئەوەی چەند هاوڵاتییەك لە ‏بنكەی پۆلیسی كوردسات سكاڵایان تۆماركرد لە دژی تۆمەتبارێك كە فێڵی لێكردوون ‏بەوەی ئایفۆنی 13ی پرۆماكسی پێفرۆشتوون بە جۆری ئۆرجیناڵ، بەڵام ساختە بووە، ‏بنكەی پۆلیسی كوردسات لێكۆڵینەوەكانی دەستپێكرد و دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر، ‏توانرا تۆمەتبار بدۆزرێتەوە و دەستگیربكرێت.‏

پۆلیسی سلێمانی دەشڵێت، لەئێستادا تۆمەتبار (ك.) بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی ‏‏456 لە یاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراوە و دانی ناوە بەتاوانەكەیدا.‏

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قائیمقامی هەولێر: لێكۆڵینەوە لە ئاگرەكەی قەیسەریی هەولێر بەردەوامە و لە چەند رۆژی داهاتوودا ئەنجامەكەی بڵاودەكرێتەوە

قائیمقامی هەولێر رایدەگەیەنێت، لێكۆڵینەوە لە ئاگرەكەی قەیسەریی هەولێر بەردەوامە و لە چەند رۆژی داهاتوودا ئەنجامەكەی بڵاودەكەینەوە. نەبەز عەبدولحەمید،…
Total
0
Share