نەتەوە یەکگرتووەکان: نیگەرانین لەو مامەڵەیەی لەگەڵ کۆچبەرانی سنووری بیلاڕوسیا ‏دەکرێت

جێگری وتەبێژی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان سەبارەت بە گرژییەکانی ‏دوێنێی نێوان کۆچبەران و پۆلیسی پۆڵەندا، داوادەکات هێز دژی کۆچبەران ‏بەکارنەهێنرێت و نیگەرانن لەو مامەڵەیەی لەگەڵیاندا دەکرێت.‏

فەرحان حەق، جێگری وتەبێژی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە میانی ‏کۆنگرەی ڕۆژنامەوانیی ڕۆژانەیدا نیگەرانیی رێكخراوە نێودەوڵەتییەكەی بەرامبەر ‏ڕەوشی کۆچبەرانی سنووری بیلاڕوسیا – پۆڵەندا و ئەو مامەڵەیەی لەگەڵیاندا دەکرێت، ‏ڕاگەیاند.‏

فەرحان حەق ڕایگەیاند، پێویستە بەشێوەیەکی شەرەفمەندانە هەڵسوکەوت لەگەڵ ئەو ‏کەسانەدا بکرێت کە لەسەر سنوورن، هەروەها پێویستە کۆمسیاری باڵای کاروباری ‏پەنابەران سەربە نەتەوە یەکگرتووەکان و ڕێکخراوی نێودەوڵەتیی کۆچ چاویان بە ‏کۆچبەرەکان بکەوێت.‏

وتیشی، “هیوادارین ئەو کەسانە وەک ئامرازی ناکۆکییەکانی نێوان وڵاتان بەکارنەهێنرێن” ‏نیگەرانیش بوو لەوەی كۆچبەران “بەو شێوەیەی پێویستە ڕێزیان ناگیرێت”.‏

سەبارەت بە ڕووبەڕووبوونەوەی کۆچبەران بە گازی فرمێسکڕێژ و ئاوی قەتیسکراو ‏لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی پۆڵەنداوە، فەرحان حەق ئاماژەی بەوە کرد، کە هێشتا ‏نەتوانراوە ئەو دەستوەردانە پشتڕاست بکرێتەوە، بەڵام ئەو جۆرە هەڵسوکەوتە هەڵەیە.‏

هاوکات باسی لەوە کرد، کە پێویستە هێز بەرامبەر کۆچبەران بەکارنەهێنرێت.‏

بابەتی پێشتر

بەهۆی لێدانی سروودێكی بەعسەوە كافتریایەك لە هەولێر داخرا

بابەتی دواتر

هیچ ئەگەرێكی چوونیان بەرەو ئەوروپا نییە<br>ڕۆژنامەنووسێكی كۆچبەر: لێشاوی کۆچبەران شکستی ھێنا و بوون بە سێ گرووپەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەهۆی ئەوەی ژنێکی دووگیانی هیندی گیانیلەدەستدا وەزیری تەندروستیی پۆرتوگال دەستیلەکارکێشایەوە

وەزیری تەندروستیی پۆرتوگال دەستلەکارکێشانەوەی لە پۆستەکەی ڕاگەیاند، بەهۆی ئەوەی گەشتیارێکی هیندیی دووگیان تەختی مانەوەی لە نەخۆشخانە نەبووە بۆئەوەی…
Total
0
Share