ئاژانسی وزەی نێودەوڵەتی دەڵێت، بوژاندنەوەی بازاڕی نەوت پاشەكشەدەكات، ئەگەر نرخەكان كە بەرزترین ئاستی خۆیان تۆماركرد لە ماوەی سێ مانگی ڕابردوودا، هاریكاربن لە زیادبوونی خستنەڕووی جیهانی، بەتایبەت لە ویلایەتە یەكگرتووەكان.
لە ڕاپۆرتی مانگانەیدا دەربارەی نەوت، ئاژانسەكە دەڵێت، “بازاڕی نەوتی جیهانی تائێستا بەهەموو پێوەرەكان لە بەرفراوانیدایە، بەڵام گەمارۆدانی بەرزبوونەوەی نرخەكان لە بەرزیدا دەبێت، بەهۆی زیادبوونی پشتیوانییەكانی نەوت”.
ئاماژە بەوەشدەكات، “نرخەكانی ئێستا دەبنە هاندەرێكی بەهێز بۆ زیادبوونی چالاكییەكان لە ویلایەتە یەكگرتووەكان، تەنانەت لەگەڵ پابەندیی كۆمپانیاكان بە بەڵێنەكانی كۆنتڕۆڵی سەرمایە”.
س: ڕۆیتەرز