زێڕ لەگەڵ بەرزبوونەوەی دۆلاردا دابەزی

مامەڵە دواخراوەكان بەڕێژەی 0.4% دابەزی

نرخی زێر لە بازاڕەكاندا دابەزینی بەخۆیەوە بینی، پاش ئەو بەرزبوونەوەیەی لە دوو مانگی ڕابردوودا بەدەستیهێنا، هاوكات لەگەڵ بەرزبوونەوەی قازانجی خەزێنەی ئەمریكا و دۆلار.

نرخی كانزاكە ئەمڕۆ چوارشەممە 10ی ئازار لە بازاڕی خێرادا بە ڕێژەی 0.2% دابەزی و گەیشتە 1712.82 دۆلار بۆ هەر ئۆنسەیەك، پاش ئەوەی دوێنێ بە ڕێژەی 2% بەرزبووەوە بەهۆی دابەزینی قازانجی قەواڵە و دۆلار لە بەرزترین ئاستی چەند مانگی ڕابردوویان.

هەروەك زێڕ لە مامەڵە دواخراوەكان بەڕێژەی 0.4% دابەزی و گەیشتە 1710.70 دۆلار بۆ هەر ئۆنسەیەك.

ئەمڕۆ قازانجی قەواڵەی ئەمریكا بوژانەوەی بەخۆیەوە بینی، ئەمەش خواستی لەسەر زێڕ كەمكردەوە، هەروەك دۆلار-یش بوژاندنەوەی بەركەوت.

س: ڕۆیتەرز

بابەتی پێشتر

دەیانویست بگەنە ئیتاڵیا.. 39 كۆچبەر بەهۆی نقومبوونی بەلەمەكەیانەوە خنكان

بابەتی دواتر

بەغداد.. حەوت "تیرۆریستی داعش" دەستگیركران

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی دۆلار دابەزی

نرخی دراوەكان بۆ ئەمڕۆ دووشەممە لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان بڵاوکرانەوە، لە دۆلار بەراورد بە پێشوو دابەزیوە. لە بازاڕی…
Total
0
Share