بەرهەم ساڵح: عێراق ئاڵنگاریی چارەنووسساز و گرنگی لەپێشە

بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق ڕایگەیان د هەڵبژاردنەکان دەرفەتی گۆرانکاریی باشیان بۆ عێراق ڕەخساندووە و وتی، “ئاڵینگاریی زۆرمان له‌پێشه‌ و ئه‌مجاره‌ له‌به‌ر كۆمه‌ڵێك هۆكار ئاڵینگارییەکان چاره‌نووسساز و گرنگن”.

ئەمڕۆ سێشەممە بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق بەشداریکرد لە کۆڕبەندی ئاشتی و ئاسایشی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە دهۆک و وتارێکی پیشکەشکرد.

سەرۆک کۆمار لەوتارەکەیدا ڕایگەیاند، ئێستا گۆڕانكاریی زۆر گه‌وره‌ له‌ناوچه‌كه‌ ده‌گوزه‌رێت، هه‌میشه‌ پێشهات و گۆڕانكاری و ڕووداوی گرنگ ڕووبه‌ڕووی ئه‌م ناوچه‌یه‌ بووه‌ته‌وه‌، به‌ڵام ئه‌م قۆناغە و ئەم ساته‌ له‌ مێژوودا بایه‌خی تایبه‌تی هه‌یه‌ به‌شێكی گۆڕانكارییه‌كان ڕوویان له‌ عێراق و كوردستان و ناوچه‌كه‌یه‌.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئێستا كه‌ باس له‌ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق و پێكهێنانی حكومه‌تی نوێ دەكرێت، ئاڵینگارییە گه‌وره‌كان هاتوونه‌ته‌ پێش بۆ نه‌خشاندنی ئاینده‌یه‌كی باش بۆ عێراق و بگرە بۆ ناوچەکە.

وتی، خاڵی دەستپێکردن چارەسەرکردنی کێشە ناوخۆییەکانی عێراقە بە ڕێگاچارەی ئاشتییانە بە ئاڕاستەی ھێنانەئارای سەقامگیری.

بەرهەم ساڵح ڕایگەیاند، ڕاستییه‌ك هه‌یه‌ ده‌بێت باسی بکەین پێكهێنانی حكومه‌ت هاتووه‌ته‌‌ پێشه‌وه‌، ئاڵینگاریی زۆرمان له‌پێشه‌ و ئه‌مجاره‌ له‌به‌ر كۆمه‌ڵێك هۆكار ئاڵینگارییەکان چاره‌نووسساز و گرنگن، هیوادارم به‌ڕێگای یاسای و ده‌ستووری و پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق چاره‌سه‌ر بكه‌ین.

سەرۆک کۆمار ڕوونیشیکردەوە، ته‌نها گۆڕینی حكومه‌ت و پێكهێنانی حكومه‌ت گرنگ نییه‌، به‌ڵكو قه‌یرانێكی بنه‌ڕه‌تی له‌ عێراق هه‌یه‌ كه‌ قه‌یرانی حوكمڕانییه‌، كێشه‌ی سه‌ره‌كی ئه‌وه‌یه‌ چۆن حوكمڕانییه‌كی باش پێكبهێنرێت كه‌ ڕه‌نگدانه‌وه‌ی خواسته‌كانی خه‌ڵكی عێراق بێت.

سەرۆک کۆماری عێراق ئاشکرایکرد، ناكرێت له‌ دهۆكه‌وه‌ باس له‌كێشه‌كانی هه‌ولێر و به‌غدا نه‌كرێت، ئەم کێشانە کێشەی کەڵەکەبوون پێویستی بە ھەڵوەستەیەکی جددی ھەیە، لە داوی ساڵی 2003یەوە لە دوای پەسەندکردنی دەستووری ئێستای عێراق بۆچوون و تێگەیشتنی جیاواز لە سەر برگەکانی دەستوور ھەیە، بەتایبەتی سەبارەت بە پەیوەندییەکانی نێوان ھەرێم و عێراق.

وتیشی، وایلێهاتووه‌ له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی بودجه‌ كێشه‌كان به‌رده‌وام دێنه‌وه‌ كایه‌وە، پێموایه‌ خه‌ڵكی كوردستان و ناوچه‌كه‌ش پێیانوایه‌ ناجۆر و ناپەسەندە، چونكه‌ كێشه‌ی بنه‌ڕه‌تی هه‌یه‌ نه‌ك ته‌نها بودجه‌، پێویستمان به‌چاره‌سه‌ری بنه‌ڕه‌تی هه‌یه‌ و ته‌نها و ته‌نها به‌وه‌ ده‌بێت له‌م قۆناغه‌ بەیەکەوە دانیشین و گفتوگۆ بکەین.

بابەتی پێشتر

بەریتانیا.. باندی "گەورەترین دزیكردنەكان" دەستگیركرا

بابەتی دواتر

عێراق پاسپۆرت دەدات بەو كۆچبەرانەی لە بیلاڕوسیان

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share