دووپشك بەلێشاو دەدات بەسەر شارێكی میسردا

لە شارێكی میسر، دوای بارینی تەرزە و باران، دووپشك بەلێشاو دەدات بەسەر شارەكەدا ‏و بەهۆی پێوەدانی دووپشكەوە 476 كەس ژەهراوی بوون.‏

بەپێی هەواڵی میدیا نێوخۆییەكانی میسر، دوای بارینی تەرزە و باران لە شاری ‏‏“ئەسوان”ی میسر بەلێشاو دووپشك دەدات بەسەر شارەكەدا.‏

خالید موجاهد وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی میسر ئاماژەی بەوەكردووە، هیچ حاڵەتێكی ‏گیانلەدەستدان بەهۆی پێوەدانی دووپشكەوە تۆمارنەكراوە، بەڵام 476 كەس بەهۆی ‏پێوەدانی دووپشكەوە ژەهراوی بوون و دوای لێدانی دەرزیی دژەژەهر، نەخۆشخانەیان ‏جێهێشتووە.‏

هەر بەپێی هەواڵی میدیاكانی میسر بەهۆی زۆری بارانبارینەوە لافاو لە شارەكە ‏دروستبووە، ئەوەش وایكردووە دووپشكەكان لە شوێنەكانیان بێنەدەرەوە و لافاوەكەش ‏گواستوونیەتیەوە بۆ نێوماڵەكان.‏

بەپێی ئامارە نافەرمییەكان، ساڵانە لە جیهاندا 1.2 تا 1.5 ملیۆن حاڵەتی پێوەدانی دووپشك ‏تۆماردەكرێت و دووهەزار و 600 كەسیش گیانلەدەستدەدەن.‏

بابەتی پێشتر

دوای تەقیەنەوەیەک لە بەریتانیا سێ گەنج دەستگیرکران

بابەتی دواتر

عوسمان ئۆجەلان لە هەرێمی کوردستان کۆچی دوایی کرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share