عێراق وادەی یەكەم گەشتی گەڕانەوەی كۆچبەرانی لە بیلاڕوسیاوە ڕاگەیاند

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق ڕایگەیاند، لە كۆتایی ئەم هەفتەوە یەكەم گەشتی گەڕانەوەی كۆچبەران لە بیلاڕوسیاوە ئەنجام دەدەن.

ئەحمەد سەحاف، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، 18ی ئەم مانگە یەكەمین گەشت بۆ ئەو كۆچبەرانە ڕێكدەخەن كە بە ویستی خۆیان دەیانەوێت لە سنوورەكانی بیلاڕوسیا و پۆڵەنداوە بگەڕێنەوە.

باسی لەوەشكردووە، حکومەت بودجەیەکی فریاكەوتنی بەبەهای 300 ملیۆن دینار بۆ وەزارەتی دەرەوە تەرخان کردووە بۆ گەڕاندنەوەی ئەو كۆچبەرە عێراقییانەی كە دەیانەوێت بگەڕێنەوە بۆ وڵات.

سەحاف، لە ڕاگەیەندراوەكەیدا ئاشكراشیكردووە، وڵاتانی ئیمارات، قەتەر، توركیا و میسر ڕێگەیانداوە هاوڵاتییانی عێراق ڕاستەوخۆ گەشت بۆ بیلاڕوسیا بكەن.

جەختی لەوەشكردەوە، وەزارەتی دەرەوە لیژنەیەكی باڵای حكومی بۆ بەدواداچوونی دۆسیەكە پێكهێناوە.

بابەتی پێشتر

(ڤیدیۆ) ئیسپانیا گه‌یشته‌ مۆندیال و سڕبیا پۆرتوگالی ڕه‌وانه‌ی پاشکۆکان کرد

بابەتی دواتر

دوای تەقیەنەوەیەک لە بەریتانیا سێ گەنج دەستگیرکران

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share