داوای گەڕاندنەوەی دەرماڵەی خوێندكارانی زانكۆ و پەیمانگاكان دەكرێت

ژمارەیەك ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە یاداشتێکدا داوای ئەنجامدانی دانیشتنێکی پەرلەمان دەکەن بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی گەڕاندنەوەی دەرماڵەی خوێندکارانی زانکۆ و پەیمانگاکان.

لە یاداشتێكدا كە ئاراستەی پەرلەمانی كوردستانیان كردووە، 48 ئەندامی پەرلەمانی كوردستان داوادەكەن دانیشتنێکی پەرلەمان ئەنجامبدرێت بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی گەڕاندنەوەی دەرماڵەی خوێندکارانی زانکۆ و پەیمانگاکان.

ئەو پەرلەمانتارانە لە یاداشتەكەیاندا باسیان لەوەكردووە “بەپێی ماددەی 66 خاڵی یەکەم لە پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی کوردستان، ئێمەی ژمارەی یاسایی ئەندامانی پەرلەمان، داوا لە بەڕێزتان دەکەین، بابەتی (گەڕاندنەوەی دەرماڵەی خوێندکارانی زانکۆ و پەیمانگاکان) لە نزیکترین دانیشتندا، بخەنە بەرنامەی کاری پەرلەمانەوە”.

هەروەها داوایانكردووە وەزیرە تایبەتمەندەکان بانگهێشتبکرێن بۆ ئامادەبوون لە دانیشتنەکەدا.

ئەوەش دوای ئەوە دێت لە ساڵی خوێندنی 2015-2016ەوە لەلایەن وەزارەتی داراییەوە دەرماڵەی خوێندکارانی زانکۆ و پەیمانگاکان بڕدراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

عومەر محەمەد: هیوادارین زەنگ لێدانی ئەمساڵی خوێندن کۆتاییهێنان بێت بە قەیرانەکانی 2014 تاوەکو ئەمڕۆ

عومەر محەممەد ئەمین، یاردەدەری بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی سلێمانی رایگەیاند، هیوادارین زەنگ لێدانی ساڵی نوێی خوێندن، کۆتاییهێنان بێت بەو…
Total
0
Share