پەنابەرێکی دیکە لە سنووری پۆڵەندا گیانیلەدەستدا

پۆلیسی پۆڵەندا ئاشکرایکرد، تەرمی کەسێکی بەڕەگەز سورییان لە دارستانەکانی نێوان ئەو وڵاتە و بیلاڕوسیا دۆزیوەتەوە.

پۆلیسی پۆڵەندا ڕایگەیاندووە، “تا ئێستا نازانرێت هۆکاری مردنی ئەو کەسە سورییە چییە، بەڵام پێدەچێت بەسەرمای دارستانەکان کاریگەر بوبێت”.

مردنی ئەو کۆچبەرە سورییە، مردنی دووەم کۆچبەرە لەماوەی تەنها چەند ڕۆژێکدا لە سنورەکانی نێوان بیلاڕوسیا و پۆڵەندا.

ماوەی زیاتر لە هەفتەیەکە کۆچبەران لە سنوورەکانی نێوان بیلاڕوسیا و پۆڵەندا کۆبوونەتەوە و چاوەڕێی کردنەوەی سنورەکانن.

لە هەمان کاتدا وەزارەتی هاریکاریی و خزمەتگوزاریی تایبەتی پۆڵەندا دەنگۆی کردنەوەی سنوورەکان بەڕووی کۆچبەراندا ڕەتدەکاتەوە، لەکاتێکدا پێشتر وا لەناو کۆچبەراندا بڵاوبوویەوە، کە 15ی ئەم مانگە سنوورەکانیان بۆ دەکرێتەوە.

بابەتی پێشتر

عامری: شەڕی شیعە و شیعە ڕوونادات

بابەتی دواتر

پۆلیسی ڕاپەڕین دوو كه‌سی به‌تۆمه‌تی "وه‌رگرتنی پاره‌ به ‌فێڵ له ‌هاوڵاتییان" دەستگیركرد‌

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی نەوت بەرزبووەوە

نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان بەرزبوونەوەی بەخۆوە بینی و یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەكانی جیهان بە…
Total
0
Share