سبەینێ مەلا بەختیار هیچ پرسیارێك بێوەڵام ناهێڵێتەوە

دۆسیەی تایبەت بە سكاڵای ژەهرخواردكردنەكەی مەلا بەختیار ئامادەیە، “سبەینێ هیچ پرسیارێكی بێوەڵام ناهێڵێتەوە و بكەرانی تاوانەكە ئاشكرادەكات”.

سەرچاوەیەكی نووسینگەكەی مەلا بەختیار بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، سبەینێ مەلا بەختیار لە كۆنفرانسە ڕۆژنامەوانییەكەدا هەموو شتێك باسدەكات و هیچ پرسیارێكی بێوەڵام نامێنێتەوە، “بكەرانی تاوانی ژەهرخواردنەكەی ئاشكرادەكات”.

لەبارەی تۆماركردنی سكاڵا لە دادگا، سەرچاوەكە ئاشكراشیكرد، دۆسیە ئامادەیە و كەی بویسترێت، سكاڵا تۆماردەكرێت.

ئەمڕۆ مەلا بەختیار ئەندامی ئەنجومەنی باڵای سیاسی‌ و بەرژەوەندیی یەكێتیی نیشتمانی كوردستان، دوای سەردانێكی چەند هەفتەیی بۆ دەرەوەی وڵات بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەر دوای ژەهرخواردكردنی، گەیشتەوە هەرێمی كوردستان.

دوای گەڕانەوەی بۆ سلێمانی مەلا بەختیار لە كۆنفرانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، “غەدرێکی گەورە بەرامبەر من و کاک بافڵ و وەستا حەسەن کراوە، بە داخەوە ئێمە پێشتر خۆمان بە کوشتدەدا تا هاوڕێکانمان نەکوژرێن، کەچی ئێستا کەس هەیە هەوڵی لەناوبردنی هاوڕێکانی و نزیکەکانیداوە”.

بابەتی پێشتر

لە كابول تەقینەوەیەك ڕوویدا

بابەتی دواتر

وەزارەتی بازرگانی: بەشە ئاردی دابەشکراو بەباشی نانی لێدروست دەکرێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

زارا موحەمەدی ئازادکرا

شەوی رابردوو زارا موحەمەدی ئەو مامۆستا کوردەی بە پێنج ساڵ زیندانی لەلایەن دادگای ئێرانەوە سزادرابوو بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەختە…
Total
0
Share