لیرەی تورکی نزمترین نرخی لە مێژووی خۆیدا تۆمارکرد

نرخی لیرەی تورکی بەرامبەر دۆلار بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزی کە نزمترین ئاستە لەمێژووی دراوەکەدا و نرخی هەر دۆلارێک بەرامبەرە بە 10 لیرەی تورکیا.

ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی نرخی لیرەی تورکی ئاستێکی پێوانەیی لەدابەزیندا تۆمارکرد کە تائێستا نەگەیشتووەتە ئەو نرخە، نرخی 100 دۆلاری ئەمریکی گەیشتە هەزار لیرەی تورکی.

بەپێی ئاژانسی فرانس پرێس، ئەو دابەزینە بەرچاوەی لیرە بەرامبەر دۆلار دەگەڕێتەوە بۆ ترس و فشاری زۆری وەبەرهێنەران لەبارەی سیاسەتی نەختینەی بانکی ناوەندیی تورکیا.

لەمساڵدا لیرەی تورکیا یەک لەسەر چواری بەهاکەی لەدەستداوە، لە پێنج ساڵی ڕابردووشدا یەک لەسەر سێی بەهاکەی لەدەستداوە.

لیرەی تورکی بە یەکێک لە خراپترین دراوەکانی بازاڕی جیهانی دادەنرێت لەمساڵدا کەبەردەوامبووە لە لەدەستدانی نرخەکەی.

بابەتی پێشتر

عێراق گەشتی ڕاستەوخۆی بۆ بیلاڕوسیا و کارەکانی کونسوڵخانەکەی لە بەغداد ڕاگرت

بابەتی دواتر

تووشبووان بە كۆرۆنا لە جیهاندا 250 ملیۆنی تێپەڕاند

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بانکی نێودەوڵەتی هۆشداری لە قەیرانێکی گەورەی خۆراک دەدات لە وڵاتانی عەرەبی

بانکی نێودەوڵەتی جەختدەکاتەوە لەوەی بەرزبوونەوەی نرخی خۆراک، نەبوونی ئاسایشی خۆراک لە ناوچەکانی وڵاتانی عەرەبی توندتر دەکات، هەرچەندە مەترسییەکە بۆ…
Total
0
Share