عەلا فەهد، وتەبێژی بانکی ناوەندیی عێراق رایگەیاند، “هۆکاری جیاوازیی نرخی رەسمیی دۆلار و ئەو نرخەی کە خەڵک لە بازاڕەکان ئاڵوگۆڕی پێوەدەکەن، دەگەڕێتەوە بۆ ئەو رێکارە نوێیانەی کە بەهۆی سیستمی ئەسیکۆداوە بۆ پێناسی گومرگی جێبەجێدەکرێت، زۆربەی بازرگانان بۆ بەدەستهێنانی دۆلار پەنایان بۆ بازاڕە نافەرمییەکان بردووە بەئامانجی خۆدزینەوە لە پێناسی گومرگی.”
هاوکات ئاماژەی بەوەشدا، “بانکی ناوەندیی هەوڵیداوە هەموو بازرگانان رابکێشێتە ناو سیستمی ئەسیکۆدا بۆ ئەوەی پارەدانی دەرەکی لەڕێگەی بانکە نێودەوڵەتییەکانەوە ئەنجامبدەن.”
وتەبێژی بانکی ناوەندیی عێراق ئاماژەی بەوەشكرد، ئەوان بەرپرس نین لەو جیاوازییەی ئێستا لەنێوان نرخی رەسمیی بانکەکە (1320 دینار بۆ یەک دۆلار) و ئەو نرخەی هاوڵاتییان لە بازاڕەکانی ئاڵوگۆڕی دراو مامەڵەی پێوەدەکەن.”
ماوەیەکە نرخی دۆلار بەرامبەر بە دینار بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەتەوە، ئەمڕۆ چوارشەممە نرخی 100 دۆلار گەیشتە 153 هەزار دینار.
بابەتی پەیوەندیدار
لە عێراق دابەشکردنی مووچەی مانگی شەش دەستپێدەکات
دەستەی خانەنشینی لە عێراق بڵاویکردەوە، رێککارەکانی دابەشکردنی مووچەی مانگی شەشی خانەنشینان تەواوکراون. حسام عەبدولستار بریکاری دەستەی خانەنشینی لە…
دوای ڕێککەوتنی ئۆپیک پڵەس نرخی نەوت دۆلارێک دابەزی
نرخی هەر بەرمیلێک نەوت زیاتر لە دۆلارێک دابەزی، دوای ئەوەی وڵاتانی بەرهەمهێنەر لە ئۆپیک پڵەس ڕێککەوتن لەسەر زیادکردنی…
بەهۆی دووری کەرتی وزە لە لیستی سزاکانی سەر ڕوسیا، نەوت دابەزی
نرخی نەوت ئەمڕۆ هەینی بۆ خوار 100 دۆلار دابەزی، دوای بەرزبوونەوەیەکی زۆری نرخەکەی، هۆکارەکەشی بۆئەوە دەگەڕێتەوە سزاکانی وڵاتانی…
نێچیرڤان بارزانی: هیوادارین چیتر پرسی مووچە نەبێتە هەواڵی بەپەلە
نێچیرڤان بارزانی، رایگەیاند، “هیوادارین چیتر پرسی مووچە نەبێتە هەواڵی بەپەلە”. نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، رایگەیاند، “هەردوو حکومەتی…