دابەشكردنی نەوت ڕاگیرا و تەنها نیوەی بەنزینەكەی بەغدادیش دەنێردرێت

لەناوەڕاستی ئەم هەفتەیەوە دابەشكردنی نەوتی سپی بەسەر ماڵاندا ڕاگیراوە، نە حكومەتی هەرێم ئەو نەوتە دابیندەكات كە بەڵێنی دابوو، نە حكومەتی عێراقیش ئەو نەوتەی ڕەوانەكردووە كە بڕیاریدابوو بینێرێت، بەنزینەكەی بەغدادیش بە نیوەناچڵی ڕەوانەی هەرێم دەكرێت.

كەریم عەلی، سەرۆکی لیژنەی پیشەسازی و وزە لە ئەنجومەنی پاێزگای سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، “هەرێمی كوردستان بڕێكی كەم نەوتی سپیی كڕیوە، بڕێكی كەمیش لە بەغدادەوە هاتووە و دابەشیكردووە، بۆیە ئێستا دابەشكردنەكەی ڕاگیراوە”.

ئاماژەی بەوەشكرد، “بەپێی زانیاریی ئێمە، نەوتەكەی بەغداد نایەت، ساڵانی ڕابردوو دەینارد، بەڵام بەهۆی وەزیری سامانە سروشتییەكانەوە ئەمساڵ ئەوەش نەما”، بێ ئەوەی دیارییبكات بۆچی بەهۆی وەزیرەكەوەیە.

لەماوەی رابردوودا لە پارێزگای سلێمانی بەشەنەوتی سپیی ساڵی ڕابردوو بەسەر ناوچە شاخاوییەكاندا دابەشكرا، هەفتەی ڕابردووش لە ناوشاری سلێمانی دەستكرا بە دابەشكردنی بەشەنەوتی ساڵی ڕابردوو، بەڵام چەند ڕۆژێكە دابەشكردنەكە ڕاگیراوە.

لەبارەی ڕەوانەكردنی بەنزینەكەی بەغدادیش، كەریم عەلی وتی، بەنزینكەی بەغداد بڕەكەی لە یەك ملیۆن لیترەوە بۆ 550 هەزار لیتر لەلایەن بەغدادەوە كەمكراوەتەوە، ڕۆژانەش چەند تەنكەرێكی كەم دێنە سلێمانی.

سەرۆكی لیژنەی پیشەسازی و وزە لە ئەنجومەنی پاێزگای سلێمانی پێشیوایە، “ڕێككەوتنە نوێیەكانی هەرێم و بەغداد شتێك نییە پشتی پێببەستیت و بەرهەمی نییە، تەنها بۆ پەردەپۆشكردنی كێشەی سووتەمەنییە لە هەرێم”.

دەشڵێت، “حكومەتی عێراق هیچ ناچار و پابەندكراو نییە بە ناردنی ئەو بەنزینە، بەهۆی ئەوەی هەرێم خۆی نەوت و پاڵاوگەی نەوتی هەیە، بەڵام لەناوخۆی خۆی بەنزین بەرهەم ناهێنێت”.

بابەتی پێشتر

قەیرانی كۆچ ڕوسیا و ناتۆ ڕووبەڕووی یەك دەكاتەوە؟

بابەتی دواتر

پەروەردەی سلێمانی: گواستنەوەی مامۆستایان ڕابگرن و لارینەبوونیش مەدەن بە هیچ دەرچوویەك

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەمڕۆ ساڵیادی كۆڕەوە

ئەمڕۆ 31ی ئازار ساڵیادی كۆڕەوی ملیۆنیی گەلی كوردستان و رەتكردنەوەی دەسەڵاتی دەزگا سەركوتكارەكانە. دوای سەركەوتنی راپەڕینی بەهاری ساڵی…
Total
0
Share