ئیلۆن مەسك 5 ملیار دۆلار لە پشكەكانی تێسلا دەفرۆشێت

ئیلۆن مەسك

سەرۆكی جێبەجێكاری كۆمپانیای تێسلا پشكەكانی بە بەهای نزیكەی 5 ملیار دۆلار فرۆشت، پاش چەند ڕۆژێكی كەم بەسەر ڕاپرسییەك لە تویتەر دەربارەی 10%ی پشكەكەی.

لە یەكەم فرۆشتنی پشكەكاندا لە ساڵی 2016 سندوقی مەسك نزیكەی 3.6 ملیۆن پشكی تێسلای بە نزیكەی 4 ملیار دۆلار فرۆشت، لەكاتێكدا زیاتر لە 934 هەزار پشكی دیكەی بەرامبەر 1.1 ملیار دۆلار فرۆشت، پاش خستنەڕووی بژاردەی كڕینی نزیكەی 2.2 ملیۆن پشك.

4.5 ملیۆن پشك هاوتای نزیكەی 3%ی كۆی دەستكەوتەكانیەتی لە كۆمپانیای دروستكەری ئۆتۆمبێلە كارەباییەكان، كە بەشێكی گەورەی سامانەكەی پێكدەهێنێت كە بە 281.6 ملیار دۆلار دەخەمڵێندرێت، بەپێی گۆڤاری فۆربس.

مەسك ڕۆژی شەممە ڕاپرسییەكی خستە بەردەم بەكارهێنەرانی تویتەر دەربارەی فرۆشتنی 10%ی پشكەكانی، ئەمەش بووە هۆی دابەزینی نرخی پشكەكانی تێسلا، پاش ئەوەی زۆرینە پشتیوانیی فرۆشتنەكەیان كرد.

پشكەكان ڕۆژی سێشەممە بەڕێژەی 12% دابەزین و بەمەش پێگەی كۆمپانیاكە كەوتە بەردەم مەترسییەوە، بەڵام ڕۆژی دواتر بە ڕێژەی 4.3% بوژاندنەوەی بەخۆیەوە بینی.

تێسلا لەمساڵدا بە زیاتر لە 51% بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی، ئەمەش بەشێكی زۆری دەگەڕێتەوە بۆ بوژاندنەوەكەی مانگی ڕابردوو پاش ڕێككەوتنێك بۆ فرۆشتنی 100 هەزار ئۆتۆمبێل بە كۆمپانیای Hertzی تایبەت بە بەكرێدانی ئۆتۆمبێل.

بابەتی پێشتر

مۆرینیۆ بەرازی ئاڵتونیی ڕەتكردەوە

بابەتی دواتر

دوایین هەواڵ لەسەر پێكانەكەی مێسی بزانە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بومەلەرزەكە لیرە-شی داڕماندووە

لیرەی توركی دابەزینێكی پێوانەیی دیكەی لە مامەڵەكانی ئەمڕۆدا تۆماركرد، بەهەمان شێوە بۆرسەی ئیستەنبوڵ پاشەكشەی كرد، پاش ئەوەی بومەلەرزە…
زیاتر ببینە

نەوت بەردەوامە لە بەرزبوونەوە

نرخی نەوت پێدەنێتە حەوتەم هەفتەیەوە کە بەردەوامە لەبەرزبوونەوە، هۆکارەکانیشی بەرزبوونەوەی ئاستی خواست لەسەر وزە و مەترسییەکانی هێرشی ڕوسیا…
Total
0
Share