سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی: ئەم هەفتەیە لیستی مووچەی مانگی 1 رەوانەی بەغداد دەکرێت

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی ئاشکرایدەکات، بڕیارە ئەم هەفتەیە لیستی مووچەی مانگی یەک رەوانەی بەغداد بکرێت.

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، دڵنیایی دەدەین کە پڕۆسەی ناردنی لیستی مووچە بەبێ گرفت بەڕێوەدەچێت، ئامادەکارییە تەکنیکییەکان کۆتاییان هاتووە و ئەم هەفتەیە لیستی مووچەی مانگی یەک رەوانەی بەغداد دەکرێت.

دەشڵێت، تا ئێستا 120 ملیار دیناری داهاتی نانەوتیی هەرێمی کوردستان ئامادە نییە، بەڵام وەک پێشتر، هەرکاتێک بەغداد لیستی مووچەی پەسەندکرد، ئەوکات 120 ملیارەکە ئامادەدەکرێت و دەخرێتە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ژمارەیەک خاوەن مۆلیدەی ئەهلی لە بەغداد دەستگیرکران

فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغداد دەستگیرکردنی ژمارەیەک خاوەن مۆلیدەی ئەهلیی سەرپێچیکاری لە کەرخ راگەیاند. فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغداد لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە،…
Total
0
Share