حاكم قادر ڕەخنە لە بوونی شاندی جیاوازی كوردی لە بەغداد دەگرێت

ئەندامێكی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندییەکانی یەکێتی ڕایدەگەیەنێت، چونی شاندی كوردی بۆ بەغداد بە تاكلایەنانە باشنییە و زیان بە دۆزی كورد دەگەیەنێت لە عێراق.

حاكم قادر حەمەجان، ئەندامی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندییەکانی یەکێتی لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا، ئەمڕۆ چوارشەممە ڕایگەیاند، “لایەنە كوردییەكان كە ئێستا سەردانی بەغداد دەكەن كارێكی باشە و ئومێدەوارین ئەنجامی باشی هەبێت، بەڵام چوونی شاندی كوردی بە تاكلایەنانە باشنییە و زیان بە دۆزی كورد دەگەیەنێت لە عێراق.

وتیشی، “گرنگ و پێویستە هەمووان پێكەوە یەكگرتووبین لە بەغداد”.

ماوەی چەند ڕۆژێكە پارتی دیموكراتی كوردستان شاندێكی باڵای ناردووەتە بەغداد و لەگەڵ لایەنە عێراقییەكان گفتوگۆكانی دوای هەڵبژاردن و پێكهێنانی حكومەتی دەستپێكردووە.

دوێنێش شاندێكی یەكێتی چووە بەغداد و بەهەمانشێوە گفتوگۆكانی دەستپێكردووە.

لێدوانەكەی حاكم قادر لە پانێڵێكی تایبەت بە بوونی یاسایەک بۆ میدیای ئەلیکترۆنی هات، لەبارەی پرسی پانێڵەكەوە ڕایگەیاند، “هەرچەندە لەسەرەتادا میدیای ئەلیکترۆنی کاریگەرییەکی فراوانی لەسەر گەشەپێدانی ئازادیی بیروڕا دروستکرد، بەڵام قۆناغ بەقۆناغ ئەم جۆرە میدیایەش بەرەو ئاڕاستەیەکی مەترسیدار ڕۆیشت و لەلایەن هەندێک کەس و لایەن بە خراپ کەڵکی لێوەردەگیرێت”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هاتوچۆی هەرێم: دەستکاریکردنی تابلۆی ئۆتۆمبێل سزای توندی بەدواوەیە

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەرێم روونکردنەوەیەکی دەربارەی ئەو کەسانە بڵاوکردەوە کە کەرەستەی جوانکاریی بۆ تابلۆی ئۆتۆمبێلەکانیان بەکاردەهێنن. لە روونکردنەوەکەی بەڕێوەبەرایەتیی…
Total
0
Share