یۆنان، تورکیا تۆمەتباردەکات بە ڕێنماییکردنی کۆچبەران بۆ پەڕینەوەیان بەرەو ئاوەکانی یۆنان

پۆلیسی کەناراوەکانی ئەسینا ڤیدیۆیەکیان بڵاوکردووەتەوە تێیدا دەردەکەوێت کە دوو کەشتیی پۆلیسی دەریایی تورکیا ڕێنمایی بەلەمێکی کۆچبەران دەکەن بۆ گەیشتنیان بە کەناراوەکانی یۆنان و ئەو وڵاتەش تورکیا بە بەکارهێنانی دۆسیەی کۆچبەران تۆمەتباردەکات.

یۆنان وڵاتی تورکیای دراوسێی تۆمەتباردەکات بەوەی چاوپۆشی لە پەڕینەوەی بەلەمی کۆچبەران دەکات بۆ سنوورە ئاوییەکانی ئەسینا، ئەمەش پێشێلکردنی ڕێککەوتنی ساڵی 2016ـیە کە تێیدا ئەنقەرە بەڵێنیدا بە ڕاگرتنی کۆچبەران لەبەرامبەر ناردنی هاوکارییە داراییەکانی یەکێتیی ئەوروپا.

هێزی پاراستنی دەریایی یۆنان دەڵێت، ئەو ڤیدیۆیە نیشانی دەدات کە پۆلیسی دەریایی تورکیا یارمەتیی کۆچبەراکان دەدەن بۆ گەیشتن بە سنوورە ئاوییەکانی یۆنان لە دورگەی لیسبوس تاوەکو بەشێوەیەکی نایاسایی بێنە خاکی یۆنانەوە.

وەزیری هێزە دەریاییەکانی یۆنان لەوبارەیەوە ڕایگەیاند، “تورکیا جارێکی دیکە وەک دەوڵەتێکی چەتەی دەریایی لە دەریای ئیجەدا مامەڵە دەکات، پابەندییەکانی بەرامبەر یەکێتیی ئەوروپا پێشێلدەکات”.

هەروەها سەرۆک وەزیرانی یۆنان تورکیا بەبەکارهێنانی دۆسیەی کۆچبەران تۆمەتباردەکات.

بەپێی کۆمسیۆنی پەنابەرانی سەربە نەتەوە یەکگرتووەکان، لەسەرەتای ئەمساڵەوە دوو هەزار و 500 کۆچبەر لە تورکیاوە بە دەریایی ئیجەدا پەڕیونەتەوە ناو خاکی یۆنان، لەکاتێکدا لە ساڵی 2020دا ژمارەی ئەو پەنابەرانەی پەڕیونەتەوە نۆ هەزار و 700 کەس بوون لەگەڵ خنکان یان ونبوونی زیاتر لە 100 کۆچبەر.

بابەتی پێشتر

نرخی نەوت 85 دۆلاری تێپەڕاند

بابەتی دواتر

ئەمریكا فڕۆكەوانە ئەفغانییەكان لە تاجیكستانەوە دەگوازێتەوە بۆ وڵاتەكەی

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share