لە 2015وە زیاتر لە 633 هەزار كەس لە هەرێمەوە كۆچیانكردووە

كۆچبەرانی كورد لە سنووری بیلاڕوسیا و پۆڵەندا فۆتۆ: ئەرشیف

دەزگای لوتكە بۆ كاروباری پەنابەران و ئاوارەكان، ئاماری ئەمساڵ و شەش ساڵی ڕابردووی ژمارەی كۆچبەرانی كورد و هەروەها ژمارەی قوربانییانی بڵاوكردەوە، لە ساڵی 2015وە تا ئێستا زیاتر لە 633 هەزار كەس كۆچیان كردووە، ژمارەی كۆچبەرانیش لەمساڵدا بەراورد بە چەند ساڵی ڕابردوو كەمیكردووە.

ئامارەكەی دەزگای لوتكە، ژمارەی كۆچبەران و قوربانییانی لە ساڵی 2015 بەدواوە تێدایە، لەوكاتەوە ساڵبەساڵ ژمارەی كۆچبەران كەمیكردووە، بەشێوەیەك، لە ساڵی 2015دا 186 هەزار و 422 كەس كۆچیان كردووە، ساڵی 2016 بووەتە 160 هەزار و 717 كۆچبەر، بۆ ساڵی دواتر كەمتربووەتەوە بۆ 92 هەزار و 691 كۆچبەر، ساڵی 2018ش ژمارەی كۆچبەران لە هەرێمی كوردستانەوە 69 هەزار و 203 كەس بوون، بۆ ساڵی 2019 ژمارەكە دابەزیوە بۆ 53 هەزار و 240 كۆچبەر، لە 2020یشدا 34 هەزار كەس كۆچیان كردووە، ئەمساڵیش تا ئێستا نزیكەی 37 هەزار كەس لە هەرێمی كوردستانەوە كۆچیان كردووە.

كۆی گشتیی كۆچبەرانی هەرێمی كوردستان لە ساڵی 2015وە تا ئێستا گەیشتووەتە 633 هەزار و 273 كەس، هەر لەو ماوەیەدا 446 كۆچبەر بوونەتە قوربانی، بە گیانلەدەستدان و بێسەروشوێنبوونەوە.

بابەتی پێشتر

بیتکۆین بەرزترین نرخی تۆمارکرد

بابەتی دواتر

کەشناسی وادەی شەپۆلێکی بارانبارینی ڕاگەیاند

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share