ڤیدیۆ.. ئازەربایجان ڤیدیۆیەکی پەکەکە بۆ ڕیکلامی سەربازەکانی بەکاردەهێنێت

بەڕێوەبەرایەتیی گومرگی سەر بە هێزە چەکدارەکانی ئازەربایجان، ڤیدیۆیەکی ڕیکلامی لە هەژماری تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر بڵاوکردووەتەوە، تیایدا پارچە ڤیدیۆیەکی گەریلاکانی پەکەکە بەکارهاتووە.

لە تەواوی ڤیدیۆکەدا کە بۆ سەربازانی ئازەربایجان دروستکراوە، دەردەکەوێت تەنها ئەو پارچە ڤیدیۆیە بێکوالێتییە و بە مۆبایل گیراوە، کە تایبەتە بە هێرشێکی گەریلاکانی پەکەکە بۆسەر خاڵێكی سەربازیی تورکیا.

ڤیدیۆکە دوێنێ کاتژمێر 11:00ی شەو لە پەیجی بەڕێوەبەرایەتیی گومرگی سەر بە هێزە چەکدارەکانی ئازەربایجان بڵاوکراوەتەوە و ستایشی چەکدارانی ئازەربایجان دەکات.

لە ڤیدیۆکەدا “ئیلهام عەلی ئیف” سەرۆک کۆماری ئازەربایجانیش دەردەکەوێت، کە ستایشی وڵاتەکەی و سەربازانی دەکات.

بابەتی پێشتر

شۆڕشێكی گەورەی ڕیاڵ مەدرید بەڕێوەیە

بابەتی دواتر

بەهۆی كۆچبەرانەوە پۆڵەندا باری نائاسایی ڕاگەیاند

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share