ڕیزبەندی زانکۆکانی هەرێم و عێراق بڵاوکرایەوە

بەپێی ڕیزبەندییەک کە لەلایەن دامەزراوەی (Nature index) بڵاوکراوەتەوە، تیایدا ئاستی زانکۆکانی عێراق بەپێی لێکۆڵینەوە و توێژینەوەکان هەڵسەنگاندووە و بەپێی ئەو پێوەرەش زانکۆی سلێمانی دووەمین زانکۆیە لە ئاستی عێراقدا.

 Nature index دامەزراوەیەكی زانستی تایبەتە بە هەڵسەنگاندن و ڕیزبەندیكردنی توێژینەوە زانستی و جیهانیەكان لە بوارەكانی فیزیا، كیمیا، بایلۆجی (زیندەوەرزانی) ئەم دامەزراوەیە لەڕێگەی ئەپی (Nature index) كاردەكات بۆ كۆكردنەوەی ئەو توێژینەوانەی ،كە لە82 گۆڤاری زانستی جیهانی ئاست بەرزدا بڵاودەبێتەوە، كە خاوەنی ئیمپاكت فاكتەری بەرزن،هاوكات ئەو توێژینەوانە دەچنە لیستی (Nature index) كە بابەتی تازەی سەردەم دەكەنە كرۆكی توێژینەوەكانیان.

لە ڕیزبەندی زانکۆکانی عێراقدا، بەپێی پێوەری ئەو دامەزراوەیە، “زانکۆی بابل یەکەمە و زانکۆی سلێمانی دووەمە و زانکۆی سەلاحەدینیش سێیەمە.

دامەزراوە (Nature index) پەیوەندییەكی بەهێزی لەگەڵ سەرجەم دامەزراوە زانستی و لێكۆڵینەوەكانی جیهاندا هەیە وەك زانكۆ و پەیمانگە زانستییەكان.

دامەزراوەی (Nature index) مانگانە زانیاری تازە بڵاودەكاتەوە ئەم لیستەی خوارەوە لە 1/8/2020 تا 31/7/2021 تازەكراوەتەوە.

بابەتی پێشتر

(ڤیدیۆ) وێستهام یاریی لوتکه‌ی برده‌وه‌ و لیڤه‌رپوڵی له‌ دووه‌مه‌وه‌ کرده‌ چواره‌م

بابەتی دواتر

ڤالێنسیا 3-3 ئه‌تله‌تیکۆ مه‌درید

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی پلاندانان: زانیارییەکانتان پارێزراودەبن و تەنها بۆ بواری گەشەپێدان سوودی لێوەردەگیرێت

وەزیری پلاندانانی عێراق رایگەیاند، پێویستە خێزانەکان لە ماڵەکانیان بمێننەوە لە رۆژانی سەرژمێریدا بەهۆی ئەوەی بۆ ئامانجی گەشەپێدانە، راوێژکارێکی…
Total
0
Share