سۆلشایەر داهاتووی خۆی لەگەڵ مانچستەر یونایتد یەكلاییكردەوە

ئۆلی گۆنار سۆلشایەر ڕاهێنەری مانچستەر یونایتد مانەوەی خۆی لە ڕیزەكانی یانە ئینگلیزییەكە ڕاگەیاند و ڕەتیكردەوە دەست لەكاربكێشێتەوە.

بەهۆی شكستی یارییەكەی مانچستەر سیتییەوە، ڕەخنەیەكی زۆر لەسەر سۆلشایەری ڕاهێنەری مانچستەر یونایتد دروستبووە و بەشێك لە هاندەران داوای دوورخستنەوەی دەكەن.

لەگەڵ ئەوەشدا سۆلشایەری ڕاهێنەر دووپاتیكردەوە كە بەڵێنی تەواوی پێدراوە لەلایەن ئیدارەوە و پشتگیریدەكەن.

ئاماژەی بەوەشدا كە ئەو بەهیچ شێوەیەك بیر لە دەستلەكاركێشانەوە ناكاتەوە و ئامانجی ئەوەیە تیپەكە بەرەوپێش ببات.

پێش ڕووبەڕووبوونەوەی یانەی واتفۆردیش وتی، “پێویستە وەك ئاژەڵی بریندار ڕووبەڕووی یانەی واتفۆرد ببینەوە و بردنەوە بەدەستبهێنین”.

بابەتی پێشتر

عامری: لایەنی سێیەم لەپشت هێرشەكەی سەر ماڵی كازمییەوەیە

بابەتی دواتر

هەندێك لە تایبەتمەندییەكانی گالاكسی ئێس 22 ئەڵترا دزەیانپێدەكرێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڤاران: ڤارانی یاریزان خنکاندمی

ڕافائێل ڤاران، ئەستێرەی یانەی مانچستەر یونایتد لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا وازهێنانی نێودەڵەتی ڕاگەیاند، هۆکاری وازهێنانەکەشی بۆ میدیاکان ئاشکراکرد.…
Total
0
Share