قائیمقامیيه‌تی سلێمانی پێنج شوێنی داخست

قائیمقامییەتی سلێمانی پێنج شوێنی داخست بەهۆی پابەندنەبون بەمەرج و ڕێنماییەکانی کارکردن.

لە ڕاگەیەندراوێكدا قائیمقامییەتی سلێمانی ئاماژەی بەوەكردووە، ئەمڕۆ شەممە بەهۆی پابەندنەبون بەمەرج و ڕێنماییەکانی کارکردن و نەبونی مۆڵەت، لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەت دوو کافتریای لە گەڕەکی شەهیدانی سەرچنار و شەقامی گۆران (ئۆرزدی) لە شاری سلێمانی داخست.

باسی لەوەشكردووە، لیژنەكە کارگەیەكی پلاستیکی له‌ناوچه‌ی تانجه‌رۆ داخستووە بەهۆی ئەوەی سەرپێچی كردووە لە ڕێنماییەکانی ژینگە و نەبوونی یەکەی چارەسەری ئاوەڕۆ و پیسی.

هه‌روه‌ها، دوو ئارایشتگای داخستووە بە سه‌رپێچیكردن له‌ مەرجەکانی کارکردن جێبەجێ نەكردنی ڕێنماییەکانی تەندروستی.

هەر بەپێی ڕاگەیەندراوەكە، سەرجەم شوێنەکان بەفەرمانی قائیمقامی سلێمانی داخراون و خاوەنەکانیشیان ڕووبەڕووی ڕێکاری یاسایی دەکرێنەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەری ئەوقافی سلێمانی: سبەینێ 80 هەزار دیناری قەرەبوو بەسەر حاجیاندا دابەشدەکرێت

بەڕێوەبەری ئەوقافی سلێمانی ئاشکرایدەکات، سبەینێ یەکشەممە، دەستدەکرێت بە دابەذشکردنی 80 هەزار دیناری قەرەبوو بەسەر حاجیاندا. عەباس خدر، بەڕێوەبەری…
Total
0
Share