(ڤیدیۆ) سێلتا ڤیگۆ لە 45 خولەکدا ڕیمۆنتادای بەرامبەر بەرشلۆنە تۆمارکرد

یانەی بەرشلۆنە لە یاریگای پالایدۆس ڕووبەڕووی سێلتا ڤیگۆ بووەوە، یارییەکە بە ئەنجامی یەکسانبوون کۆتاییهات.

ئەمڕۆ شەممە، یانەی بەرشلۆنە یاریی هەفتەی 13ی خولی ئیسپانیای بەرامبەر سێلتا ڤیگۆ ئەنجامدا، یارییەکە بە ئەنجامی یەکسانبوون (3-3) کۆتاییهات.

گۆڵەکانی بارسا لە خولەکەکانی پێنج، 18، 34 لەلایەن ئانسو فاتی، سێرجیۆ بوسکێتس، مێمفیس دیپای-یەوە تۆمارکران، گۆڵەکانی یانەی خانەخوێ لە خولەکەکانی 52، 74، 95 لەلایەن ئیاگۆ ئەسپاس (دوو گۆڵ) و مانوێل نۆلیتۆوە تۆمارکران.

بەپێی ئەنجامەکە، یانەی بەرشلۆنە بەکۆکردنەوەی 17 خاڵ بۆ پلەی نۆیەمی ڕیزبەندیی یانەکانی لالیگا سەرکەوت، لەبەرامبەردا یانەی سێلتا ڤیگۆ بە 12 خاڵەوە لە پلەی 14دا جێگەی خۆی کردەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەمڕۆ، دووشەممە سێ یاری پریمەرلیگ ئەنجامدەدرێن ڕەنگە ڕیزبەندی یانەکان بگۆڕن

سەرەڕای ڕاگرتنی زۆرینەی خولە ناوخۆییەکانی ئەوروپا بەهۆی حەوانەوەکانی سەریساڵەوە، خولی نایابی ئینگلیزی بەردەوامدەبێت. یانەکانی ئینگلتەرا لە ڕۆژانی “بۆکسین…
Total
0
Share