تەندروستیی گەرمیان: لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا سێ پێشمەرگە بەسەختی برینداربوون

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا لە نزیک قەزای کفری پێنج پێشمەرگە برینداربوون کە تەندروستیی دووانیان ناجێگیرە.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی ئیدارەی گەرمیان ڕایگەیاند، لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا لە ڕێگای کفری – سەنگاو لەنزیک گوندی کانی عوبێد پێنج کەس برینداربوون.

دکتۆر کاوە محەمەد بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی شەهید هەژار بە تۆڕی میدیایی ئێستای وت، “سێ لە بریندارەکان پیشمەرگەن و دووانیان تەندروستییان ناجێگیرە”.

هاتوچۆی گەرمیان دەڵێت، ڕووداوەکە وەرگەڕان بووە و بریندارەکان ڕەوانەی نەخۆشخانە کراون.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر: بەردەوام دەبین لە پێکەوەکارکردن بۆ رێگریکردن لە روودانەوەی کارەساتی هاوشێوەی هەڵەبجە

کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر لە ساڵڕۆژی کیمیابارانکردنی هەڵەبجەدا پەیامێکی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەکردووە، ئەمڕۆ 36هەمین ساڵڕۆژی کۆمەڵکوژیە دڕاندانەکەی…
Total
0
Share