ئەمڕۆ لە خولە ناوخۆییەكانی ئەوروپا گەڕێكی دیكەی یارییەكان دەستپێدەكەنەوە و یاریی لوتكەش لە خولی ئینگلتەرا لەنێوان هەردوو یانەی مانچستەر یونایتد و مانچستەر سیتی دەبێت.
یانەی چێڵسیش ئەركی ئاسانە و لە یاریگای خۆی ڕووبەڕووی یانەی بێرنلی دەبێتەوە.
لە خولی ئیسپانیا هەردوو یانە ناودارەكە یارییان هەیە، بەرشلۆنە ئێوارە دەبێتە میوانی سێلتاڤیگۆ و ڕیاڵ مەدریدیش لە درەنگانێكی شەودا میوانداریی رایۆ ڤالیكانۆ دەكات.
لە خولی ئیتاڵیا یاریی لوتكە لە نێوان یۆڤانتۆس و فیۆرینتینا بەڕێوەدەچێت و لە ئەڵمانیاش لایبزیگ و بروسیا دۆرتمۆند بەهێزترین ڕكابەری ئەم وەرزە ئەنجامدەدەن.
لە فەرەنساش پاریس بەبێ مێسی و پاریدێس ڕووبەڕووی بۆردۆ دەبێتەوە.
یارییە بەهێزەكانی ئەمڕۆ:
خولی ئینگلتەرا
مانچستەر یونایتد – مانچستەر سیتی 3:30
چێڵسی – بێرنلی 6:00
خولی ئیسپانیا
سێلتاڤیگۆ – بەرشەلۆنە 6:15
ریاڵ مەدرید – رایۆڤالیكانۆ 11:00
خولی ئیتاڵیا
یۆڤانتۆس – فیۆرینتینا 8:00
كالیاری – ئەتڵەنتا 10:45
خولی ئەڵمانیا
بایرن میونشن – فرایبۆرگ 5:30
لایبزیگ – بروسیا دۆرتمۆند 8:30
خولی فەڕەنسا
بۆردۆ – پاریس سانجێرمان 11:00