بڵاوبوونەوەی پۆستەرێک لەبارەی حیجابەوە لە فەڕەنسا کاردانەوەی لێکەوتەوە

دامەزراوەیەکی سەربە “شورای ئەوروپا” چەند پۆستەرێکی لەبارەی ماف و جیاوازییەکانەوە بڵاوکردووەتەوە و چەند پۆستەرێکی لەبارەی حیجابەوە کاردانەوەی فەڕەنسییەکانی لێکەوتەوە.

لە یەکێک لە پۆستەرەکاندا، کە وێنەیەکە لایەکی ژنێکی بێ حیجابە و لایەکەی دیکەی ژنێکی حیجاب بۆشە کاردانەوەی فەڕەنسییەکانی لێکەوتەوە، وەک وەزیری لاوانی فەڕەنسا وتوویەتی، پۆستەرەکە بۆ ئەو شۆک بووە.

سارا حایری، وەزیری لاوانی فەڕەنسا لەبارەی پۆستەرەکەوە ڕایگەیاندووە، ” توشی شۆک بووم کە پۆستەرێکم بینووە لایەکی ژنێکە قژی دیارە و لایەکەی دیکەی ژنێکی حیجابە، بەراوردکردن و هاوتاکردنی ئەو پرسە دژی بنەماکانی فەڕەنسای سیکۆلارە”.

پۆستەرەکە لەسەری نوسراوە، “جوانی لە جیاوازیدایە و حیجابیش ئازادییە”.

دامەزراوەکەی سەربە “شورای ئەوروپا” ئاشکرایکردووە، کە پۆستەرەکەی سڕیوەتەوە و هەوڵیش دەدەن وردتربن لە گەیاندی پەیامی “ماف و جیاوازییەکاندا”.

“شورای ئەوروپا” یەکێکە لە کۆنترین دامەزراوە سیاسییەکانی ئەوروپا و ئامانجی جێگرکردنی مافی مرۆڤ و دیموکراسی و حکومەتی یاساییە، چالاکییەکانی لەچێوەی سیاسەتەکانی یەکێتی ئەوروپادایە.

بابەتی پێشتر

هۆکاری خەواڵوبوونی بەردەوام چییە؟

بابەتی دواتر

یەپەگە ئامادەیی خۆی نیشان دەدات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی تورکیا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

450 گۆڕ لە ئۆكرانیا دۆزرانەوە

ڕاوێژكارێكی سەرۆكایەتیی ئۆكرانیا بڵاویكردووەتەوە كە زیاتر لە 450 گۆڕ لە نزیك شارێكی ئۆكرانیا دۆزراونەتەوە. میخایلۆ پۆدۆلیاك ڕاوێژكاری سەرۆكایەتیی…
زیاتر ببینە

ئەمریكا پەیامێك بۆ ئێران دەنێرێت

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا جەختی لەسەر تێڕوانینی وڵاتەی كردەوە و دەڵێت”هەڵبژاردنی جلوبەرگ مافێكی بنەڕەتی كەسێتییە و دەبێت لە…
Total
0
Share