مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بە بڕیارێك باجى لەسەر بەڵێندەران و خاوەنکارەکان هەڵگرت.
لە تویتێكدا كە ئەمڕۆ پێنجشەممە 29ی تشرینی یەكەم بڵاویكردووەتەوە، مەسرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، هەڵگرتنی باجی لەسەر بەڵێندەران و خاوەنكاران ڕاگەیاند و هۆكاری ده‌ركردنی بڕیاره‌كه‌ی روونكرده‌وه و رایگه‌یاند، “بڕیارمان دا له سه‌رجه‌م ئه‌و سزا و سووانه خۆشببین له‌سه‌ر باجده‌رانی هه‌رێمی كوردستان كە له ساڵانی ڕابردوو دا له‌سه‌ریان كه‌ڵه‌كه بووه”.
سه‌رۆكی حكومه‌ت لەبارەی هۆكاری دەكردنی بڕیارەكەوە نووسیویەتی، “له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندیی گشتی و ئاسانكاریكردن بۆ هاوڵاتییان و ڕه‌چاوكردنی لێكه‌وته نه‌رێنییه‌كانی قه‌یرانی دارایی و بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆرۆنایە.”