پلەكانی گەرما نزمتر دەبنەوە

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزه‌زانیی هەرێمی کوردستان، پێشبینییەكانی كەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی بڵاوكردەوە، پلەكانی گەرما نزمتر دەبنەوە.

بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسیی هەرێم، ئەمڕۆ و سبەی ئاسمان لە نێوان نیمچەهەور و پەڵەهەور بێت و پلەكانی گەرما زیاتر دادەبەزن.

بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی، جیاوازیی پلەكانی گەرمای ئەمڕۆ و سبەینێی لە پارێزگاكانی هەرێم بەمشێوەیە بێت، هەولێر 28 پلە دەبێتە 26 پلە، سلێمانی 25 بۆ 22، دهۆك 29 بۆ 28، كەركوك 29 بۆ 28 و هەڵەبجە 24 بۆ 22 پلە.

هەروەها خێرایی با لە كاتژمێرێكدا 10 بۆ 15 كیلۆمەتر دەبێت لە كاتژمێرێكدا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: هەر کەسێک لە هەر پلە و پۆستێکدا بێت پێشێلکاری بەرامبەر ژنان بکات رێکاری یاسایی بەرامبەر دەگرینەبەر

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە رۆژی جیهانیی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژناندا، پەیامێکی بڵاوکردەوە و تیایدا…
Total
0
Share