وتەبێژی کازمی: ئەو پارەیەی لەبەردەستدایە بەشی دابەشکردنی موچە ناکات

وتەبێژی مستەفا کازمی

ئەحمەد مەلا تەڵاڵ، وتەبێژی مستەفا کازمی، ئەمڕۆ چوارشەممە 28ی تشرینی یەکەم، ڕایگەیاند کە ئەو پارەیەی ئێستا لەبەردەستی حکومەتدایە ناتوانین موچەی تەواوی پێدابین بکەین ئەگەر پرۆژە یاسای قەرزکردن پەسەند نەکرێت.

لە نوسینێکدا کە لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر بڵاویکردووەتەوە، ئەحمەد مەلا تەڵاڵ ئاشکرایکردووە، “به‌هۆی دابه‌زینی داهاتی وڵات له‌ چه‌ند مانگی ڕابردوودا، ئەو پارەیە‌ی ئێستا لە به‌رده‌ستدایە به‌شی ئه‌وه‌ ناكات، كه‌ موچه‌ و پابه‌ندبوونه‌ داراییه‌كانی پێ دابین بكرێن، له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه‌ حكومه‌ت داوای له‌ په‌رله‌مان كردوه‌ بۆ پێدانی دەسەڵاتی قه‌رزكردن به‌مه‌به‌ستی پڕكردنه‌وه‌ی کورتهێنانی بودجه‌، تا کاتێک پرۆژە یاسای بودجەی 2021 پێشکەش دەکرێت”.

وتەبێژەکەی کازمی دەڵێت، ” بودجه‌ی ساڵی 2021 ده‌بێته‌ بودجه‌یه‌كی چاكسازی به‌ جیاوازی له‌سه‌ر بنه‌مای پێویستیی لاپه‌ڕه‌ی سپی، هه‌روه‌ها ڕاسته‌وخۆ ڕێوشوێنه‌كان بۆ باشتركردنی داهاتی ده‌وڵه‌ت و كۆنترۆڵكردنی خه‌رجییه‌كان ده‌گیرێنه‌به‌ر”.

پێشتر وتەبێژەکەی کازمی، لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا کە ڕۆژی سێشەممە 27ی تشرینی یەکەم بڵاویکردەوە ڕایگەیاند، حکومەت چارسەر و ڕێگەی دیکەی لەبەردەمدایە بۆ پڕکردنەوەی کورتهێنان و دابینکردنی موچە لە حاڵەتێکدا کە پرۆژە یاسای قەرزکردن لە پەرلەمان پەسەند نەکرێت.

بابەتی پێشتر

بەھۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە ڕێوڕەسمی یادی مەولود بەڕێوەناچێت

بابەتی دواتر

فەرەنسا.. حكومەت كۆمەڵەیەكی ئیسلامی هەڵوەشاندەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share