ئەمریكا.. هەڕەشەی خۆپیشاندان دەكرێت گەر ترەمپ دەست لە هەڵبژاردن وەربدات

چەندین كۆمەڵەی چالاكوانی سیاسی لە ئەمریكا، هەڕەشەی ئەنجامدانی خۆپیشاندان دەكەن، ئەگەر دۆناڵد ترەمپ دەست لە جیاكردنەوەی دەنگەكانی هەڵبژاردن، یاخود ئەنجامەكان وەربدات.

بە گوێرەی بەدواداچوونێكی ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز كە ئەمڕۆ پێنجشەممە 29ی تشرینی یەكەم بڵاوكراوەتەوە، ئەو كۆمەڵانە كە بانگەشەی ئەوە دەكەن نوێنەرایەتیی ملیۆنان ئەمریكیی سەر بە هەردوو پارتی كۆماری و دیموكراتخوازان دەكەن، باس لەوە دەكەن ترسی ئەوان لە شێواندنی ئەنجامەكانی هەڵبژاردن، لەوە سەرچاوەوە دەگرێت كە پێشتر ترەمپ ڕایگەیاندبوو، “بەڵێنی دەستاودەستكردنی دەسەڵات نادات ئەگەر لە هەڵبژاردندا شكستیهێنا.”
ڕێكخراوی “ئەنجامەكان بپارێزە” كە زیاتر لە 130 كۆمەڵە لەخۆدەگرێت، بە ئاژانسەكەی ڕاگەیاندووە، تا ئێستا ئامادەكارییان بۆ 400 گردبوونەوە كردووە و ئەندامەكانی چاوەڕوانن ڕۆژێك دوای ئەنجامدانی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی لە ئەمریكا، ئەگەر كورتەنامەیان پێگەیشت، بەڕێبكەون بۆ خۆپیشاندان، كە گەیشتنی كورتەنامەكان و ئاگاداركردنەوەیان، بە واتای ئەوە دێت كە ترەمپ دەستكاری جیاكردنەوەی دەنگەكانی هەڵبژاردنی كردووە.
شۆن ئیڵدریدج، سەرۆكی ڕێكخراوەكە ڕایگەیاندووە، “ناتوانین گریمانەی ئەوە بكەین كە ترەمپ ڕێز لە بنەمای دەستاودەستكردنی دەسەڵات دەگرێت. بۆیە گەر ترەمپ هەر هەوڵێك بدات بۆ دەستوەردان لە پرۆسەی جیاكردنەوەی دەنگەكان، ئەوا خۆپیشاندان دەكەین.”
بابەتی پێشتر

عەلی باپیر: ماستاوکردن بۆ فەرەنسا و وڵاتانی دیکە نامان گەیەنێت بە هیچ

بابەتی دواتر

ماکرۆن چی وت موسڵمانانی توڕە کرد؟

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share