دەسەڵاتی فەرەنسا ڕایدەگەیەنێت، 292 كۆچبەر لەكاتی هەوڵدان بۆ گەیشتنە بەریتانیا لەڕێی نۆكەندی مانش ڕزگاركراون.
دەسەڵاتدارێتیی دەریایی فەرەنسا ڕایگەیاند، 292 كۆچبەر كە هەوڵیان داوە بە بەلەم خۆیان بگەیەننە ئینگلتەرا لەڕێی نۆكەندی مانشەوە ڕزگاركراون و گەڕێندراونەتەوە كەناراوەكانی فەرەنسا.
ناوەندی پرۆسەكانی چاودێری و ڕزگاركردن لەبارەی بوونی ژمارەیەك بەلەم كە ڕووبەڕووی ئاستەنگ دەبنەوە لە دەریادا ئاگاداركراوەتەوە وەك ئەوەی دەسەڵاتی دەریایی ئاماژەی پێداوە و دەڵێت، پرۆسەكانی بەهاناوەچوون تا 2ی تشرینی دووەم بەردەوامبوون.
ڕزگاركردنی كۆچبەران لەمیانەی چوار پرۆسەدا بووە كە هێزە دەریاییە جیاجیاكانی فەرەنسا لە سنوورە ئاویییەكانیان لەگەڵ بەریتانیا ئەنجامیانداوە.
گەیشتنە فەرەنسا و دواتریش پەڕینەوە بۆ بەریتانیا لەڕێی دەریا یان تونێلی دەریای مانش كە هەردوو وڵات پێكەوە دەبەستێتەوە، ڕێگای سەرەكیی كۆچبەرانە و ساڵانە ڕووداوی جۆراوجۆریان تیاڕوودەدات.