بەڕێوبەری هاتوچۆی سلێمانی ڕایگەیاند، لە سبەینێوە سزای نەبەستنی ماسک بۆ شۆفێران جێبەجێ دەکرێت کە بڕەکەی 50 هەزار دینارە.
فەرەیدون عومەر، بەڕێوبەری هاتوچۆی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، “له‌رۆژى هه‌ینى 30-10-2020وه سزاى نه‌به‌ستنى ماسك له‌لایه‌ن شۆفێرانى سه‌رپێچیكاره‌وه به‌شێوه‌ى(پى دى ئاى) جێبه‌جێده‌كرێت، كه بڕه‌كه‌ى 50 هه‌زار دیناره”.
بەپێی زانیارییەکان ئەگەر شۆفێرەکە هەر خۆی بێت و ماسکی نەبەستبێت سزا نادرێت، بەڵام سزاکە بۆ ئەو کاتەیە کە شۆفێر چەند سەرنشینێکی لەگەڵدا بێت.
پێنج ڕۆژ پێش ئێستا ژوری ئۆپراسیۆنی هەولێر بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی ناوخۆ سزای نەبەستنی ماسکی دیاریکرد بۆ ئەو کەسانەی کە لەبازاڕ و شوێنە گشتییەکانی هەولێردان و ماسک نابەستن، بە 20 هەزار دینار سزاکانیان دایریکرابوو.