كاوە مەحمود بە سكرتێری حزبی شیوعی هەڵبژێردرایەوە

لۆگۆی حزبی شیوعی كوردستان

دوابەدوای كۆتاییهاتنی كۆنگرەی حەوتەمی حزبی شیوعی، سەركردایەتیی نوێی حزبەكە لە یەكەم كۆبوونەوەیدا كاوە مەحمود-ی وەك سكرتێر هەڵبژاردەوە.

ڕۆژانی 27 تا 30ی تشرینی یەكەم “حزبی شیوعی كوردستان” كۆنگرەی حەوتەمی خۆی لە شاری هەولێر گرێدا و بە هەڵبژاردنی ئەندامانی كۆمیتەی ناوەندی (سەركردایەتی)ی حزبەكە كۆتاییهات.

هەندرێن ئەحمەد، ئەندامی مەكتەبی سیاسیی حزبی شیوعی بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، دوابەدوای كۆتاییهاتنی كارەكانی كۆنگرە، ئەمڕۆ كۆمیتەی ناوەندی لە یەكەم كۆبوونەوەی خۆیدا كاوە مەحمودی وەك سكرتێری كۆمیتەی ناوەندی بۆ خولی دووەم و كۆتایی هەڵبژاردەوە.

وتیشی، “هەر لە كۆبوونەوەكەدا شێخ سدیق وەك جێگری سكرتێر هەڵبژێردرا، جگە لە هەڵبژاردنی ئەندامانی مەكتەبی سیاسی”.

“حزبی شیوعی كوردستان” لە ساڵی 1993 ڕاگەیەندرا، پاش گۆڕینی ڕێكخراوی هەرێمی كوردستانی حزبی شیوعیی عێراق بۆ حزبێكی سەربەخۆ و تائێستا حەوت كۆنگرەی گرێداوە.

بابەتی پێشتر

عەلی سیستانی پەیامێكی لەبارەی پێكهێنانی حكومەتی داهاتووەوە بڵاوكردەوە

بابەتی دواتر

لاھور شێخ جەنگی لە یەکێتی دوورخرایەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share