وەزارەتی تەندروستی: سەرجەم تیمە فریاگوزارییەكان خرانە حاڵەتی ئامادەباشییەوە

وەزارەتی تەندروستیی هەرێم رایدەگەیەنێت، سەرجەم تیمە فریاگوزارییەكان خرانە حاڵەتی ئامادەباشییەوە لە ئەگەری دروستبوونی لافاو یاخود یان ھەر رووداوێكی دیكەوە كە لە ئامادەباشیدابن و بەهانای ھاوڵاتییانەوە بچن و تیمەكان لەسەر ھێڵ دەبن.

بەپێی راگەیەندراوێكی وەزارەتی تەندروستیی هەرێم كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، وەزارەتی تەندروستی بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەكانی تەندروستی لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆكانی راسپاردووە كەوا ئامادەكاریی سەرجەم تیمەكانی فریاكەوتن و ئەمبوڵانس و نەخۆشخانەكانی فریاكەوتن بكەن لە ئەگەری دروستبوونی لافاو یان ھەر رووداوێكی دیكە لە ئامادەباشی دابن و بەھانای ھاوڵاتییانەوە بچن و تیمەكان لەسەر ھێڵ بن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تانەکەی یەکێتی لەلایەن دەستەی دادوەریی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانەوە وەرگیرا

دەستەی دادوەریی کۆمسیۆن تانەیەکی مەکتەبی هەڵبژاردنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانی وەرگرت کە لە بڕیارەکەی ئەنجومەنی کۆمسیارانی دابوو. بەپێی بڕیارێکی…
زیاتر ببینە

شارەوانیی سلێمانی: دەستکرا بە نۆژەنکردنەوەی شەقامی سەرەکیی قەبرستانی ڕاپەڕین

سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، دەستکرا بە کاری قیرتاوکردن و نۆژەنکردنەوەی شەقامی سەرەکیی قەبرستانی ڕاپەڕین. سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی لە…
Total
0
Share