بەهۆی 74 هەزار دۆلارەوە عێراق لە پۆلێنبەندییەكی جیهانی دەركرا

وەزارەتی پەروەردەی عێراق لە پۆلێنی پەروەردەیی جیهان دەركرا، هۆكارەكەشی بۆ نەدانی 74 هەزار دۆلار دەگەڕێتەوە.

وەزارەتی پەروەردەی عێراق ئەمڕۆ سێشەممە پشتڕاستیكردەوە كە لە پۆلێنبەندیی پەروەردەیی جیهان وەدەرنراوە. عادل بەسیسی بریكاری وەزیری پەروەردەی عێراق بۆ كاروباری زانستی ڕایگەیاند، بەهۆی نەدانی 74 هەزار دۆلارەوە كە بڕە پارەیەكی كەمە، وەزارەتی پەروەردەی عێراق لە پۆلێنبەندیی پەروەردەیی جیهان دەركرا.

ڕوونیكردەوە، ئەو پارەیە ساڵانە دەدرێت بەمەبەستی بەشداریكردنی خوێندكاران و فێرخوازان لە پێشبڕكێ و چالاكییە نێودەوڵەتییەكاندا بەمەبەستی پێشخستنی ڕیزبەندیی عێراق لە پۆلێنبەندییەكەدا.

بەپێی وتەی بریكاری وەزارەتی پەروەردەی عێراق، ئەو هەواڵانەی باس لە داهێنانی خولی سێیەمی تاقیكردنەوە گشتییەكان دەكەن ڕاستنین و هاوشێوەی پێشوو تەنها هەردوو خولی یەكەم و دووەمی تاقیكردنەوەكان پەیڕەودەكرێن.

بابەتی پێشتر

ئەمریکا سێ ملیۆن دۆلار بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا دەداتە عێراق

بابەتی دواتر

شوێنی وەرگیرانی زیاتر لە نیوەی خوێندکاران گۆڕانکاریی بەسەرداهات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share