هەولێر.. نەخۆشخانەیەک بۆ گەڕاندنەوەی تەرمێک داوای 10 ملیۆن دینار دەکات

کەسوکاری نەخۆشێک لە شاری هەولێر داوای دەستوەردانی بەرپرسانی حکومەت دەکەن، دوای ئەوەی لە یەکێک لە نەخۆشخانەکان بۆ وەرگرتنەوەی تەرمی نەخۆشەکەیان داوای 10 ملیۆن دیناریان لێدەكرێت.

لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا کەسوکاری ئەو هاوڵاتییەی گیانیلدەستداوە دەڵێن، “نەخۆشەکەمان ماوەی 32 ڕۆژە لە نەخۆشخانەی ڤالیا-ی تایبەت چارەسەر وەردەگرێت بۆ ئەو ماوەیە بڕی 35 ملیۆن دیناریان لێوەرگرتووین”.

ئاماژەیان بەوەکرد، “ئێستا نەخۆشەکەمان گیانیلەدەستداوە، بەڵام نەخۆشخانەکە داوای 10 ملیۆن دینارمان لێدەکەن بۆئەوەی تەرمەکەمان بدەنەوە”.

کەسوکاری مردووەكە داوا لە بەرپرسانی حکومەتی هەرێم دەکەن دەستوەردان بکەن و دەشڵێن، “ئەم نەخۆشخانەیە تائێستا هیچ نەخۆشێکی تیادا چارەسەر نەکراوە و ئەوەی هاتووەتە نەخۆشخانەکە گیانیلەدەستداوە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی پێشمەرگە: داواکارین سنوورێک بۆ دەستدرێژییەکان دابنرێت

وەزارەتی پێشمەرگە ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە. وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند، شەوی ڕابردوو، جارێکی دیکە تاقمە تیـ.ـرۆریستییە لەیاسا دەرچووەکان…
Total
0
Share