ژماردنەوەی دەستی وێستگە تانەلەسەردراوەکانی هەولێر و کەرکوک تەواو بووە

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق تەواوبوونی ژماردنەوەی دەستی بۆ وێستگە تانەلەسەردراوەکانی چەند پارێزگایەکی عێراق ڕاگەیاند و کەرکوک و هەولێریش لەناو ئەو پارێزگایانەدان.

کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان ڕایگەیاندووە “جیاکردنەوە و ژماردنەوەی دەستی وێستگەکانی پارێزگاکانی ھەولێر و کەرکوک و کەربەلا و موسەنا و قادسیە و ئەنبار تەواو بووە”.

دوای تەواوبوونی ژماردنەوەی دەستی دەنگەکان، ئەنجامەکانی ئەم پارێزگایانەش بەرز دەکرێتەوە بۆ ئەنجومەنی کۆمسیاران بۆ وەرگرتنی ڕاسپاردەی گونجاو لە بارەیەوە لەبەر ڕۆشنایی ڕێکارە پەیڕەوکراوەکان، لە ھەمان چێوەدا ئەمڕۆ دووشەممە پرۆسەی ژماردن و جیاکردنەوەی وێستگەکانی تانە لەسەردراوی زیقار دەست پێدەکات، و ڕۆژی سێشەممەش تەواوکاری وێستگەکانی ھەمان پارێزگایە”.

دوێنێ عیماد جەمیل، ئەندامی تیمی میدیایی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن لە لێدوانێكی تەلەفزیۆنیدا ڕایگەیاند، هیچ گومانێك لەسەر پرۆسەی هەڵبژاردن نەبوو، هیچ لایەكیش باسی لە ڕوودانی پێشێلكاری نەكرد، بەڵام دوای دەركەوتنی ئەنجامە بەراییەكان، ناڕەزاییەكان و گومان لە پرۆسەی هەڵبژاردن لەلایەن هەندێك لە لایەنە زیانپێكەوتووەكانی دەنگدان دەركەوت.

بابەتی پێشتر

سالێرنیتانا 0-1 ناپۆلی

بابەتی دواتر

ناوەڕۆكی كۆبوونەوەكەی بایدن و ئەردۆغان

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share