وێنە.. یەکەم فێستیڤاڵی میوزکی “ئاویەر” لە سنە

شەوی ڕابردوو یەکەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی میوزیکی “ئاویەر” لە شاری سنە، لە ڕۆژهەلاتی کوردستان بەبەشداری هونەرمەندانی چەند وڵاتێک و هەرێمی کوردستان بەڕێوەچوو.

هونەرمەندان لە هەرێمی کوردستان، ئێران، ئەرمەنستان، تورکیا، ئازەربایجان و سوریاوە لەو فێستیڤاڵەدا بەشداربوون.

لە فێستیڤاڵەکەدا، چەند هونەرمەندێک بەرهەمەکانی خۆیان پێشکەشکرد و دواتر خەڵاتی ڕێزلێنان بەخشرایە چەند هونەرمەندێکی دیکە.

فێستیڤاڵی میوزکی “ئاویەر” لە سنە دوای ئەوەدێت کە ڕێکخراوی پەروەردە، زانست و کەلتوری سەربە نەتەوەیەکگرتووەکان شاری سنەی وەک شاری “داهێنەری میوزیکی جیهان” هەڵبژارد.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

 دانیشتووانی گوندێکی سنووری ماوەت بەهۆی بەفری زۆرەوە داوای هاوکاریی بەپەلە دەکەن

لە داواکارییەکدا دانیشتووانی گوندی شەشۆی سنووری پارێزگای سلێمانی داوادەکەن قائیمقامییەتی قەزای ماوەت و پارێزگای سلێمانی بەهانای دانیشتووانی گوندەکەوە…
Total
0
Share