گەنجێکی کورد لەسەر سنوری بیلاڕوسیا گیانیلەدەستدا

گەنجێکی کورد لە سنوری وڵاتی بیلاڕوسیا و پۆڵەندا، گیانیلەدەستداوە و بڕیارە تەرمەکەی ڕەوانەی هەرێمی کوردستان بکرێتەوە.

ڕێبوار بابکەیی، سەرۆکی لێژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوە و ڕەوەندی کوردستانی ئاشکرایکرد، “ئەو گەنجەی لە سنوری بیلاڕوسیا گیانیلەدەستداوە، ناوی “گەیلان  دلێر ئیسماعیل”ە، خەڵکی شاری هەولێرە و لە ڕووداوێکدا لەسنوری بیلاڕوسیا بۆ پۆڵەندا گیانیلەدەستداوە”.

سەرۆکی لێژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوە و ڕەوەندی کوردستانی ڕاشیگەیاندووە، قسەیان لەگەڵ لایەنی پەیوەندیدار لە حکومەتی هەرێم کردووە، بۆ گەڕانەوەی تەرمی ئەو گەنجە.

پێشتر میدیای پۆڵەندی بڵاویکردەوە یەكێك لە شایەتحاڵانی ڕووداوەکە پۆلیسی لە ئەگەری بەقاچاغبردن ئاگاداركردووەتەوە، كاتێك پۆلیس گەیشتووەتە گوندی شوبستال-ی بچووك، كە نزیكە لە ڕێگای خێرای (ئۆتۆبان ئەی 4) نزیكەی 30 كەسی دۆزیوەتەوە كە تازە لە بارهەڵگرێك دابەزیوون و لەنێویاندا گەنجێك گیانیلەدەستداوە.

بابەتی پێشتر

كێشەی پەروێزخان چارەسەركرا و لە سبەینێوە شۆفێران دەستدەكەنەوە بە كار

بابەتی دواتر

لوتكەی ئاووهەوا لە گلاسكۆ.. پێوەرەكانی سەركەوتن و شكست

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

عەزیز وەیسی دەستگیركرا

عەزیز وەیسی هونەرمەندی گۆرانیبێژی ڕۆژهەڵاتی كوردستان، لە شاری جوانڕۆ لەلایەن هێزە ئەمنییەكانەوە دەستگیركرا. ڕێكخراوی هەنگاو بۆ مافەكانی مرۆڤ…
زیاتر ببینە

ژمارەیەک خوێندکار گەیەندرانە نەخۆشخانە

لێپرسراوی سەنتەری فریاکەوتنی سلێمانی رایگەیاند، لەو خوێندنگەیەی خوێندکارێک گیانیلەدەستدا ژمارەیەک خوێندکاریش گەیەندراونەتە نەخۆشخانە. سامان نادر، لێپرسراوی سەنتەری فریاکەوتنی…
Total
0
Share