چارەنوسی منداڵێكی ئەو خێزانە كوردەی لە ئاوەكانی فەڕەنسا خنكان نادیارە

چوار ئەندامی خێزانێكی كوردی ڕۆژهەڵاتی كوردستان لەمیانەی هەوڵیاندا بۆ گەیشتنە بەریتانیا خنكان، چارەنوسی منداڵێكی ساواشیان نادیارە.

میدیاكان بڵاویانكردەوە، هەریەك لە ڕەسول ئێران نەژاد و هاوسەرەكەی شیفا محەمەد پەناهی (كە هەردووكیان تەمەنیان 35 ساڵە) و دوو لە منداڵەكانیان ئەنیتا (نۆ ساڵ) و ئەرمین (شەش ساڵ) لەمیانەی هەوڵیاندا بۆ گەیشتن بە بەریتانیا بە بەلەم خنكان.

ڕێكخراوی هەنگاو تایبەت بە مافەكانی مرۆڤ ئاشكرایكرد، چارەنوسی منداڵی سێیەمیان ئەرتین، كە تەمەنی 15 مانگە، بە نادیاری ماوەتەوە، سەرەڕای ئەوەی بەرپرسانی فەڕەنسا ئاشكرایانكردووە كە پێدەچێت ئەویش لەكاتی ژێرئاوكەوتنی بەلەمەكەدا خنكابێت.

خەلیل، برای ڕەسول وتی، براكەی و خێزانەكەی لە هاوینی ڕابردوو لە ئێرانەوە بەرەو توركیا پەڕیونەتەوە بەر لەوەی بگەنە فەڕەنسا.

بەوتەی خەلیل، براكەی لە شاری سەردەشت كرێكار بووە بە كرێیەكی كەم، هاوسەرەكەشی بێ كار بوو و ویستوویانە لەو بارگرژییەی ئابورییەی تیایدان ڕزگاریان بێت.

بەپێی ڕێكخراوەكە، خێزانەكە دوو جار بە شەمەندەفەر هەوڵیانداوە بچنە بەریتانیاوە، بەڵام لە هەردوو جارەكەدا شكستیان هێناوە، بۆیە بڕیاریانداوە پارە بدەنە قاچاخچییەك تا لەڕێی دەریاوە بیانپەڕێنێتەوە.

بابەتی پێشتر

زیاتر لە '600 منداڵی چەكدارانی بیانیی داعش' لە كامپەكانی ڕۆژئاوای كوردستان دەستبەسەرن

بابەتی دواتر

ترەمپ: لە ئەمریکا ئازادیی ڕۆژنامەگەری بوونی نییە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share