هاتوچۆی هەولێر شۆفێران ئاگاداردەکاتەوە: یەکەم بارانی پاییز مەترسیدارە

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر ئاگاداری شۆفێران دەکاتەوە لەو ڕووداوانەی کە بەهۆی بارانی یەکەمی پاییز و نەزانینی مامەڵەی شۆفێرانەوە لەگەڵ شەقامەکان ڕوودەدەن و دەڵێت، “یەکەم بارانی پاییز مەترسیدارە”.

لە ڕاگەیەندراوێکدا فازڵ حاجی وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر ڕایگەیاند، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ بەهۆی تەڕبوونی شەقام و تیژڕەوییەوە، ئۆتۆمبێلێکی جۆری هیۆندای تایبەت کۆنترۆڵی لەدەست دا و خۆی کێشا بەتەنیشتی ڕێگا و لەدواییشدا کەوتە ناوڕێڕەوی قەنتەرەی ئاوی باراناو.

لەو ڕووداوەدا شۆفێرەکە و دوو سەرنشین بەسەختی برینداربوون.

هاتوچۆی هەولێر شۆفێران ئاگاداردەکاتەوە کە دەبێت بە زیرەکانە مامەڵە لەگەڵ یەکەم بارانی پاییزدا بکرێت ئەگەرنا “دەبێتە کارەسات”، داوادەکات شۆفێران بەهێمنی شۆفێری بکەن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دەزگای ئاسایشی هەرێم دەستگیركردنی بازرگانێكی ماددەی هۆشبەر رادەگەیەنێت

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی راپەڕین بازرگانێكی ماددەی هۆشبەریان بە چەندین پارچەی ئامادەكراو بۆ فرۆشتنەوە دەستگیركرد. بەپێی راگەیەندراوێكی دەزگای ئاسایشی هەرێم…
Total
0
Share