توركیا، گۆڤاری شارلی ئیبدۆی هەفتانەی فەڕەنسی تۆمەتباركرد بەهۆی بڵاوكردنەوەی وێنەیەكی كاریكاتێریی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان.
وتیشی، “ئەجێندای ئیمانوێل ماكرۆن، سەرۆكی فەڕەنسا كە تایبەتە بە دژایەتی موسوڵمانان بەرهەمەكەی دەركەوت! بەمدواییە شاری ئیبدۆ زنجیرەیەك وێنەی كاریكاتێریی سوكایەتی بە سەرۆكەكەمان بڵاوكردوەتەوە”.
لە وێنەی كاریكاتێریی لاپەڕەی یەكەمی ڕۆژی چوارشەممەی گۆڤارەكەدا، كە ئێوارەی دوێنێ لەسەر ئینتەرنێت بڵاوبوەوە، ئەردۆغان بە جلوبەرگی ژێرەوە دەردەكەوێت كە دانیشتووە و بیرە دەخواتەوە و جلی ئافرەتێكی باڵاپۆشی بەرزكردوەتەوە بۆ ئەوەی گیانی دەربكەوێت، بەپێی ئەو وێنەیەی كە لەژێر ناونیشانی “ئەردۆغان- خۆش دەژی كاتێك بەتەنیا دەبێت” بڵاویكردوەتەوە.
وێنە كاریكاتێرییەكەی شارلی ئیبدۆ لەكاتێكدایە دژە لێدوان لەنێوان ئەردۆغان و ماكرۆن و سەركردە ئەوروپییەكانی دیكەدا زیادیكردووە، پاش سەربڕینی مامۆستای خوێندنگەیەكی ئامادەیی لە فەڕەنسا لەلایەن خوێندكارێكی بەڕەگەز چیچانییەوە.
مامۆستاكە پێشتر وێنەیەكی پێغەمبەری ئیسلامی لەمیانەی وانەی ئازادی ڕادەربڕین پیشانی خوێندكارەكانی دابوو.
وێنە كاریكاتێرییەكەی پێغەمبەری ئیسلام یەكەمجار چەند ساڵێك پێشتر لەلایەن گۆڤاری شارلی ئیبدۆوە بڵاوكراوە و بەهۆیەوە بنكەی سەرەكی گۆڤارەكە لە ساڵی 2015 ڕوبەڕووی هێرشێكی چەكداری بووەوە و لە ئاكامیدا 12 كارمەندی كوژران.