گرۆسی: پێویستە ئێران جیهان لە بەرنامە ئەتۆمییەکەی دڵنیابكاتەوە

دوای ئەوەی ئێران گەڕانەوەی بۆ دەستپیکردنەوەی دانوستاندنەکان سەبارەت بە دۆسیە ئەتۆمییەکەی لە کۆتایی مانگی داهاتوودا ڕاگەیاند، بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسی وزەی ئەتۆم دەڵێت، هیوادارن بگەنە جۆرێک لە لێکتێگەیشتن لەگەڵ ئێران.

لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ یۆرۆنیوز، ڕافایل گرۆسی ڕایگەیاند، پێیانوایە کە ڕێگا دیپلۆماسییەکان ئەنجامیان دەبێت و شکستناهێنن، دەکرێت بگەنە ڕێککەوتنێکی کاتی لەگەڵ تاراندا.

جەختیشیکردەوە، پێویستە تاران دڵنایی تەواو سەبارەت بە بەرنامە ئەتۆمییەکەی بداتە جیهان بەوەی کە هیچ هەڵەیەک لە بەرنامە ئەتۆمییەکەیدا نییە.

بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسی وزەی ئەتۆم جارێکی دیکە داوای لە ئێران کرد ڕێگە بە چاودێریکردنی وێستگە ئەتۆمییەکانی بدات لەڕێگەی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، “ئێران دەتوانێت درێژە بە بەرنامە ئەتۆمییەکەی بدات بەشێوەیەکی سەلامەت و ئاشتییانە لەچێوەی مەرجە دیاریکراوەکاندا، هەروەها دڵنیایی بداتە جیهان کە هیچ هەنگاوێکی نا ئاشتییانە لە بەرنامەکەیدا نییە”.

وتیشی، چاودێریکردن و پشکنینەکانی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم لەسەر بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران بەشێکن لە ڕێککەوتنی ئەتۆمیی ساڵی 2015.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ساڵیادی كوشتنی سولەیمانی.. ئێران و ئەمریكا كامیان دەستپێشخەرن بۆ جەنگ؟

ڕۆژنامەیەكی ئەمریكی هۆشداری دەدات لەوەی، ئەمریكا بەنیازە بنكە ئەتۆمییەكانی ئێران بە ئامانج بگرێت، لەبەرامبەریشدا وتەبێژی سوپای پاسداران بەدووری…
زیاتر ببینە

وەزارەتی دەرەوەی ئـ.ـێران: هیچ گفتوگۆیەک لەگەڵ ئەمریکا بوونی نییە

وەزارەتی دەرەوەی ئـ.ـێران لەبارەی لێدوانەکانی سەرۆکی ئەمریکا لەسەر بەڕێوەچوونی گفتوگۆ لەگەڵ تـ.ـاران زانیاریی نوێی ئاشکراکرد. وەزارەتی دەرەوەی ئـ.ـێران…
Total
0
Share