عێراق و ئێران روفاتی 85 قوربانیی شەڕی کەنداویان ئاڵوگۆڕ کرد

بەرپرسی دۆسیەی ئاڵوگۆڕی روفاتەکان لە عێراق رایگەیاند، عێراق و ئێران روفاتی 85 قوربانیی شەڕی کەنداویان ئاڵوگۆڕ کرد.

ئەمڕۆ یەکشەممە، نەشات مەنسوری، بەرپرسی دۆسیەی ئاڵوگۆڕی روفاتەکان لە عێراق رایگەیاند، لە چوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەکان بۆ یەکلاکردنەوەی دۆسیەی بێسەروشوێنبووانی شەڕی یەکەمی کەنداو، رێوڕەسمێکی نوێی ئاڵوگۆڕی روفاتەکان بەڕێوەچوو.

وتیشی، لە رێوڕەسمەکەدا، عێراق روفاتی 79 کەسی ڕادەستی لایەنی ئێرانی کردووە کە 41یان ناسنامەیان دیار نییە، لە بەرامبەریشدا روفاتی شەش قوربانیی وەرگرتووەتەوە کە سێیان بێ ناسنامەن.

جەختیشی کردەوە، تیمەکانی گەڕان و هەڵکۆڵین بەردەوامن لە کارەکانیان لەسەرجەم گۆڕەپانەکانی پێشووی جەنگ و ناوچە سنوورییەکانی نێوان هەردوو وڵات.

 

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەرپرسێكی ئەمریكا: لە شەش مانگدا داعش دەتوانێت هێرش بکاتە سەر بەرژوەندییەكانمان لە ئەفغانستان

جێگری وەزیری بەرگریی ئەمریكا ڕایدەگەیەنێت، داعش لەماوەی شەش مانگی داهاتوودا ڕەنگە بتوانێت هێرشبكاتە سەر بەرژەوەندییەكانی ئەمریكا. ئاژانسی ڕۆیتەرز…
Total
0
Share