پۆلیسی دەریاوانیی فەرەنسا دەستبەسەر بەلەمێكی ڕاوەماسیی بەریتانیدا دەگرێت، بەهۆی ئەوەی هاتووەتە نێو سنوورە ئاوییەكانی فەرەنسا، ئەوەش قەیرانێكی نوێ لەنێوان ئەو دوو وڵاتە دروستدەكات.
دوێنێ پۆلیسی دەریاوانیی فەرەنسا لە چێوەی ئۆپەراسیۆنێكی پشكنین دەستی بەسەر بەلەمێكی ڕاوەماسیی بەریتانیدا گرت، دواتر سزای سەرپێچیی پێبژاردن بۆ خاوەنەكەی كرد، ئەوەش بەهۆی ئەوەی بەریتانیا لە یەكێتیی ئەوروپا دەرچووە و سنووری تێپەڕاندووە، بەوەش قەیرانێكی نوێی لە نێوان ئەو دوو وڵاتە دروستكردووە.
لەوبارەیەوە ئەنیك جیراردین، وەزیری دەریاوانیی فەرەنسا لە تویتێكدا لە هەژماری خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر نووسیویەتی، “بەلەمەكانی بەریتانیا كە وەرزی گوێچكە ماسییە، دەیانەوێت سنووری ئاویی تێپەڕێنن، دوێنێ بەلەمێكی ئەو وڵاتە ئەوكارەی كردووە”.
لای خۆشیەوە، وەزارەتی دەریاوانیی فەرەنسا و یەكێتیی ئەوروپا لە ڕایگەیەندراوێكی هاوبەشدا ڕایانگەیاند، فەرەنسا دەتوانێت ئۆپەراسیۆنەكانی لە سنوورە ئاوییەكانی لەگەڵ بەریتانیا چڕبكاتەوە، هاتنە نێو ئاوەكانی وڵاتەكەشی لەلایەن بەلەمە بەریتانییەكان قەدەغە بكات.