(ڤیدیۆ) یوڤی به‌رامبه‌ر ساسولۆ دۆڕاندنی تۆمارکرد

یانه‌ی یوڤانتۆس ده‌یه‌م ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی وه‌رزی 2021-2022ی خولی ئیتاڵیای به‌رامبه‌ر ساسولۆ ئه‌نجامدا و یاریی نێوانیان به‌ بردنه‌وه‌ی ساسولۆ کۆتاییهات.

ئه‌مشه‌و چوارشه‌ممه‌، یانه‌ی یوڤانتۆس له‌ چێوه‌ی یارییه‌کانی هه‌فته‌ی ده‌یه‌می کالچیۆ له‌ ئالیانز ستادیه‌م میوانداریی ساسولۆی کرد، یارییه‌که‌ به‌ ئه‌نجامی (1-2) له‌ به‌رژه‌وه‌ندیی یانه‌ی میوان کۆتاییهات.

گۆڵه‌که‌ی بیانکۆنێری له‌ خوله‌کی 76 له‌لایه‌ن پاولۆ دیبالاوه‌ تۆمارکرا، گۆڵه‌کانی ساسولۆش له‌ خوله‌که‌کانی 44، 90 له‌لایه‌ن داڤیدی فراتیسی و ماکزیم لۆپێزه‌وه‌ تۆمارکران.

به‌پێی ئه‌نجامه‌ تۆمارکراوه‌که‌، یوڤانتۆس به‌ 15 خاڵه‌وه‌ له‌پله‌ی شه‌شه‌می ڕیزبه‌ندیی یانه‌کانی کالچیۆ جێگیربوو‌، له‌به‌رامبه‌ردا یانه‌ی ساسولۆ به‌کۆکردنه‌وه‌ی 14 خاڵ بۆ پله‌ی نۆیه‌م سه‌رکه‌وت.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share