پێدانی ڤیزای گەشتكردن بۆ ئێران ئاساییكرایەوە و بێبەرامبەرە

هەموو جۆرەكانی ڤیزای ئێران بە گەشتیاریشەوە بۆ هاوڵاتییانی هەرێمی كوردستان ئاساییكرایەوە و وەرگرتنیشی بێبەرامبەر دەبێت.

کونسوڵگەریی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە سلێمانی ڕایگەیاند، لەمەولا بۆ وەرگرتنی هەر جۆرە ڤیزایەکی ئێران، بە گەشتیاریشەوە، هاوڵاتییانی هەرێمی کوردستان دەتوانن لە ڕێگەی کۆمپانیا و نووسینگەکانی گەشتیاری داواکاری پێشکەش بکەن و ببنە خاوەنی ڤیزای ئێران و بە ڕەچاوکردنی پرۆتۆکۆڵە تەندروستییەکان گەشتی کۆماری ئیسلامیی ئێران بکەن.

کونسوڵگەرییەكە ئاماژەی بەوەشداوە، پێدانی ڤیزا لە کونسوڵگەری بەخۆڕاییە و کۆمپانیا و نووسینگە گەشتیارییەکان لە بەرامبەر وەرگرتنی هەر ڤیزایەک بۆیان نییە لە پێنج هەزار دینار زیاتر لە هاوڵاتییان وەربگرن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بڕیار لەبارەی دامەزراندنی خۆبەخشانی تەندروستییەوە دەدرێت

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان لەسەر ناڕەزایی خۆبەخشانی تەندروستیی بڕیاریدا و سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییەکانی تەندروستی ئاگادارکراونەتەوە لە ناردنی ناوەکانیان بەمەبەستی…
زیاتر ببینە

ئەنتۆنی فاوچی: رێگاکانی خۆپارێزی لە کۆرۆنا هیچ کاریگەرییەکیان لەسەر بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە نەبووە

ئەنتۆنی فاوچی بەڕێوەبەری پەیمانگەی نیشتمانیی بۆ نەخۆشییەک گوازراوەکان لە ئەمریکا رایگەیاند، دووری کۆمەڵایەتی و بەستنی ماسک و وەستاندنی…
Total
0
Share