كۆمسیۆن لەبارەی تانەی لایەنە سیاسییەكان لە ئەنجامە بەراییەكانی هەڵبژاردن ڕوونكردنەوە دەدات

كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، چاویان بە تانە پێشكەشكراوەكانی ئەنجامە بەراییەكانی هەڵبژاردن خشاندووەتەوە و بڕیاریانداوە زیاتر لە دووهەزار وێستگەی دەنگدان جارێكی دیكە بەدەستی هەژماربكرێنەوە.

لە ڕاگەیەندراوێكدا كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق ئاماژەی بەوەكردووە، ئەنجومەنی كۆمسیاران لێكۆڵینەوەی لەسەر تانەی لایەن و هاوپەیمانێتییەكان كردووە لەبارەی ئەنجامە بەراییەكان و چاوی بە تەواوی تانەی لایەن و كاندید و هاوپەیمانێتییەكان خشاندووەتەوە.

باسی لەوەشكردووە، ئەنجومەنی كۆمسیاران بڕیاریداوە كە ئەو وێستگانەی تانەی لێدراوە و ژمارەیان دووهەزار وێستگەیە جارێكی دیكە بەدەست هەژماربكرێنەوە و سبەی لە نەینەوا ئەو پرۆسەیە دەستپێدەكات.

هەروەها لە پارێزگای بابل ڕۆژی پێنجشەممە و ڕۆژی هەینی بەشی ڕەسافەی بەغداد جیاكردنەوەی دەنگەكان بەشێوەی دەستی ئەنجام دەدرێت.

كۆمسیۆن داواش لە كاندید و نوێنەری ئەو لایەنانە دەكات كە تانەیان لە ئەنجامەكانی هەڵبژاردنداوە دەتوانن ئامادەی دووبارە جیاكردنەوەی دەنگەكان بن كە بەشێوەی دەستی دەكرێت.

لە بەشێكی دیكەی ڕاگەیەندراوەكە هاتووە، دوای جیاكردنەوە و یەکلاکردنەوەی داواکارییەکان ئەنجامە کۆتاییەکان ڕادەستی دادگای فیدراڵی دەکرێت.

بابەتی پێشتر

وەزارەتی پەروەردە شەش بڕیاری نوێی دەركرد

بابەتی دواتر

ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەی بەرهەم ساڵح و لایەنە ناڕەزاییەکانی ئەنجامە بەراییەكانی هەڵبژاردن

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كازمی لە جەددەوە گەیشتە تاران

مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق لە جەددەی پایتەختی ئابوريى سعودیەوە گەیشتە تارانی پایتەختی ئێران. نوسینگەی سەرۆك وەزیران سەردانەكەی…
Total
0
Share