هاوسەرگیریی منداڵان یەکێکیانە.. دادوەریی عێراق ڕێنمایی بۆ کەمکردنەوەی ڕێژەی جیابوونەوە بڵاودەکاتەوە

ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق، هۆکارە پاڵنەرەکانی بەرزبوونەوەی ڕێژی جیابوونەوەی هاوسەرانی لە عێراق خستەڕوو، یەکێک لە هۆکارەکانیش بۆ هاوسەرگیریی منداڵان دەگەڕێنێتەوە.

ئەنجومەنەکە بە ئاژانسی فەرمیی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاندووە، “دادگاکان ئاماری بەرزیان لە چەند ساڵی ڕابردوودا بۆ حاڵەتەکانی جیابوونەوە تۆمارکردووە، ئەو دیاردەیەش کێشەیەکی گەورەیە بۆ کۆمەڵگا”.

ئاماژەی بەوەش کردووە، “سەرەڕای هۆکارە کۆمەڵایەتی و ئابورییەکان، ئەو دۆخەی وڵاتی پێدا تێدەپەڕێت هۆکاریكی دیکەیە کە بووەتەهۆی زۆربوونی ڕێژەی بێکاری و قەیرانی نیشتەجێبوون و سەرئەنجام جیابوونەوەی هاوسەران”.

ئەنجومەنی باڵای دادوەری باسی لە ڕێکارەکانی ڕێگریکردن لە بەرزبوونەوەی ڕێژەی جیابوونەوە کردووە، “ڕێگریکردن لەو دیاردەیە هەوڵێكی گەورە و هاوکاریی هەموو لایەنە بەرپرسیارەکان لەتەنیشت لایەنی یاساییەوەیە”.

وتیشی، “بەتاوانکردنی حاڵەتەکانی جیابوونەوە لە دەرەوەی دادگا یەکێکە لە چارەسەرەکانی دانانی سنوور بۆ ئەو ڕێژە زۆرەی جیابوونەوە کە تۆماردەکرێت، لەگەڵ ئەوەشدا دانانی یاسایەک بۆ قەدەغەکردنی هاوسەرگیریی منداڵان لە دەرەوەی دادگا، هەروەها دانانی سزا بۆ ئەنجامدانی هاوسەرگیریی منداڵان”.

وەک چارەسەری ئەو دیاردەیە ئەنجومەنی دادوەری دەڵێت، “هاوسەرگیریی منداڵان دیاردەیەکە لە تەشەنەکردندایە، یەکێک لە ڕێگاکان لە ڕێگریکردنی هۆشیارییە لە قوتابخانە، زانکۆکان، لایەنە ئایینییەكان و لایەنە کۆمەڵایەتی و دەسەڵاتی یاسادانان”.

بابەتی پێشتر

دۆلار بە 147 هەزار داخرا

بابەتی دواتر

ڕاوێژكارەكەی كازمی دڵنیایی دەدات: بەهای دۆلار وەكخۆی دەمێنێتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سودانی سەردانی ئەڵمانیا دەكات

سەرۆك وەزیرانی عێراق بە سەرۆكایەتیی شاندێكی حكومی بەرەو ئەڵمانیا بەڕێكەوت. نوسینگەی سەرۆك وەزیران رایگەیاند، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك…
Total
0
Share